بەرەی گەل: دواخستنی هەڵبژاردن سیناریۆی هاوبەشی دوو حیزبی دەسەڵاتە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ره‌ی گه‌ل كه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین.
به‌ره‌ی گه‌ل لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی و پارتی جارێكی دیكه ئه‌و راستیه‌یان بۆ دوپاتكردینهوه كه نه‌بڕوایان به ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، نه هێزی دیموكرات و مه‌ده‌نین، نه رێزیش له ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌گرن.
دەشڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن سیناریۆی هاوبەشی دوو حیزبی دەسەڵاتە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکەوە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین، جه‌ماوه‌ریش له‌وه دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوانه به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و رێكه‌وتنی هه‌ردولا كراوه‌و ده‌كرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها كاتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌وێت كه پێگه‌ی خۆی به ناقانونی و به‌ده‌ر له ئیراده‌و ده‌نگی خه‌ڵك بسه‌پێنێت و جۆرێك له دیزاینی پێشه‌وخته‌ی بكات به‌و جۆره‌ی هه‌ژمونی پڕ له پاوانخوازی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه بهێڵێته‌وه".
باسی لەوەشکردووە کە: ئێمه له (به‌ره‌ی گه‌ل)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی په‌كخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سیناریۆ و دهستێكهڵی هه‌ردو لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی به‌هه‌نگاوێكی ناقانونی و كارێكی دزێوی ئه‌زانین، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مان چیتر ناتوانن تاسه‌ر رێگری بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه له ژێر فشاری هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادیخوازان و رێكخراوه‌كان ناچار به خواردنی ئه‌و ژه‌هره ده‌كرێن. ئاینده‌ش هه‌ر بۆ نیشتمان و گه‌له ئازیزه سه‌ربه‌رزه‌كه‌مانه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی گەل:
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری گه‌وره و میهره‌بان
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان
دیسانه‌وه‌و به‌بیانوی داتاشراو و ئاماده‌كراوه‌وه، دوای چه‌ند جارێك له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانی، دو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ئه‌مجاره‌ش به شێوازێكی تر و له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه، بون به رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا. ئه‌م دو حزبه چه‌ند ساڵێكه به‌بێ هیچ هۆكارێكی قانونی، چه‌ندین كۆسپیی نا قانونیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دروست كردوه. ئه‌وان به‌بێ بونی هیچ كێشه‌و بیانویه‌ك، به ده‌نگی هه‌شتاو پێنج په‌رله‌مانتاری دو حزب و هاوپه‌یمانه‌كانیان ، ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیان درێژ كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه ناقانونیهشدا، ده‌ستیان بۆ هیچ یه‌كێك له مه‌له‌فه گرنگه‌كانی رێخۆشكه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌برد. دواتر كه دادگای فیدراڵی ئه‌م هه‌نگاوه ناقانونیهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه‌وتنه داڕشتنی سیناریۆی تر بۆ خۆڵكردنه چاوی جه‌ماوه‌ر و په‌كخستنی ئه‌م ده‌زگا گرنگه، به‌تایبه‌ت له دوای هه‌ڵكشانی ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه‌و له رو وه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ سیاسه‌ته شكستخواردوه‌كانی دو حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.
لێره‌دا ده‌بێ بپرسین له‌ماوه‌ی شه‌رعی په‌رله‌ماندا، واته له‌و چوار ساڵه‌دا، چ رێگریه‌ك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و دو حزبدا هه‌بو كه نه‌توانن پیاچونه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئاماده‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكه‌ن، كۆمسیۆن نوێ بكه‌نه‌وه؟
به‌ڵام له‌راستیدا نه ئه‌وكات و نه‌ئێستاش هیچ بیانویه‌كی ئسوڵی و هۆكارێكی قانونی بۆ ئه‌و په‌كخستنه‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌و نیه، جگه له هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م دو حزبه جارێكی تر ئه‌و راستیه‌یان بۆ دوپاتكردینهوه كه نه‌بڕوایان به ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، نه هێزی دیموكرات و مه‌ده‌نین، نه رێزیش له ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌گرن.
هاوڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان
ئێمه وه‌ك (به‌ره‌ی گه‌ل)، پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین، جه‌ماوه‌ریش له‌وه دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوانه به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و رێكه‌وتنی هه‌ردولا كراوه‌و ده‌كرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها كاتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌وێت كه پێگه‌ی خۆی به ناقانونی و به‌ده‌ر له ئیراده‌و ده‌نگی خه‌ڵك بسه‌پێنێت و جۆرێك له دیزاینی پێشه‌وخته‌ی بكات به‌و جۆره‌ی هه‌ژمونی پڕ له پاوانخوازی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه بهێڵێته‌وه.
ئه‌م دو حزبه كه ساڵانێكه له‌ئاست داخوازیه‌كانی میلله‌ت و به‌تایبه‌ت موچه‌خۆران ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ داماون و رۆژانه به چه‌ندین لێدوانی تونده‌وه خه‌ڵكی سه‌رقاڵی یارییه‌كان و په‌رده‌پۆش كردنی كێشه‌كان ئه‌كه‌ن، كه‌چی له‌پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردندا هه‌میشه هه‌مئاهه‌نگ و هاوئاواز و ته‌واوكه‌ری ویستی یه‌كتری بون.
ئێمه پێمان وایه ئه‌م هه‌نگاوانه كه هه‌موی هۆكارن بۆ په‌خستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، جگه له راكردن له ئیراده‌و ویست و داوای خه‌ڵكی، هیچی تر نیه‌و ئاماژه‌یه‌كی تره بۆ لاوازی و بێتوانایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌دانی كۆمهڵگاو به‌دیهێنانی ئیستحقاقه قانونیه‌كان. ئه‌م دواخستنه‌ی ئه‌مجاره‌ش گورزێكی كوشنده‌یه له دیموكراسی و مافی نوێنه‌رایه‌تی كردن و، كۆتایی به هه‌مو جۆره شه‌رعییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌هێنێت و هۆكارێكی تر ئه‌بێت بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی.
دواجاریش له‌م دۆخه خراپ و ناهه‌مواره‌ی كه دو حزب به رێكه‌وتنی پێشوه‌خته ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی دیزاین كردنین، دڵنیاین روناكی راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌دره‌وشێته‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی دو حزب به‌ره‌و لاوازی و نابوتی ئه‌ڕوات. ئه‌وان چیتر ناتوانن به غرور و لوتبه‌رزی جارانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌ڵكو بێ سڵه‌مینه‌وه‌و شه‌رمكردن په‌نا بۆ هه‌مو شێوازێك ئه‌به‌ن بۆ راكردن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی میلله‌ت و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ ژیانێكی جیاوازتر و باشتر و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
ئێمه له (به‌ره‌ی گه‌ل)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی په‌كخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سیناریۆ و دهستێكهڵی هه‌ردو لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی به‌هه‌نگاوێكی ناقانونی و كارێكی دزێوی ئه‌زانین، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مان چیتر ناتوانن تاسه‌ر رێگری بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه له ژێر فشاری هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادیخوازان و رێكخراوه‌كان ناچار به خواردنی ئه‌و ژه‌هره ده‌كرێن. ئاینده‌ش هه‌ر بۆ نیشتمان و گه‌له ئازیزه سه‌ربه‌رزه‌كه‌مانه.