کۆمیسیۆنی عێراق بە فەرمی تەواوی ڕێکارەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکرایکرد، تا ئەوکاتەى سکاڵا تۆمارکراوەکە لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە یەکلایی دەکرێتەوە، ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان راگرت.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند سه‌رجه‌م رێككاره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگیران.

غه‌لای وتیشی: لە ئێستادا تەواوى کارە هونەری و داراییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ساڵى 2024 راگیراوە، تا ئەوکاتەى دادگاى فیدراڵى سکاڵاکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم یەکلایی دەکاتەوە.

دوێنێ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسیی پێک دێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەش کراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی،  سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و  هەڵەبجە 3 کورسی).

دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کرد، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار