وەزارەتی پێشمەرگە بە مەرج مووچە دابەشدەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە سبەینێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجی داناوە بۆ دابەشکردنی مووچە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان وەریگرتووە، سبەینێ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024 مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، ژمێریاری وەزارەت نووسراوێکی ئاڕاستەی لیواکان کردووە فەرمانی کردووە، کە مووچە بەو پێشمەرگانە نەدرێت کە ناویان لە هەژماری من تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا كارتەكەیان وەرنەگرتووەتەوە.

بەپێی ئەو نووسراوە بێت سبەینێ تەنها مووچەی ئەو کەسانە دەدرێت کە کارتی هەژماری من- یان هەیە و پێویستە لەکاتی وەرگرتی مووچەکە ئەو کارتەیان پێبێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار