شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و کاسبکاران و دوکاندارەکانی ناو بازاڕ دەکاتەوە کە شەقامی ژێر پردەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەربەست دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەمەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری شەقامی مەحوی لە ناو بازاڕ، رۆژی شەممە رێکەوتی 2024/5/11 لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان نزیک بازاڕی دۆلارەکە، شەقامەکە بەربەستدەکرێت.
هەروەها، ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکاتەوە، کە ھەرکارێکی گواستنەوە و ھێنانی کاڵایان ھەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ئەنجامی بدەن.
بابهتی پهیوهندیدار