سێبەرى ئیدارەى ترەمپ لە سعودیەدا

6 ساڵ لەمەوپێش



نازانرێت لەمێژووى ئەمریکادا سەرۆکێکى هاوشێوەى ترەمپ دەدۆزرێتەوە کەهاوشێوەى ئەو ئەوەندە بەردەى پارەوپول بێت، کە لەدونیای ئەمڕۆدا وا دەیبینین، بەو پێیەى کە سعودیەکان پارەى بێشوماریان بەردەستە، بوونەتە هۆی ئەوەی زلهێزێکى وەک ئەمریکا هەمیشە شوێنپێى کاروبارەکانیان بگرێت و بەبێ هیچ ئەملاولاو گوتنێکى تر هەمیشە بەڕاستەوخۆ داواى پارە لەوان بکات. کە لەم نێوەندەشدا ئەوە بەڕوونى دیارە کە سعودیەکانیش دەیانەوێت خودێتییەکیان پیشانى ویلایەتە یەکگرتووەکان و دونیا بدەن کە ئێمەش هەبوونیەتێکمان هەیە.

دیار نییە لەم ڕۆژانەدا سعودیە فەرمانبەردارى ئەمریکایە!! یان ئەمریکا فەرمانبەردارى ئەوەو لەو پەیڕەوى دەکات. بەڵام شتێک کەڕوونە ئەوەیە کاریگەرى پارەى سعودیە لەسەر ترەمپ و دونیای ئەمریکا بەگشتى تا ئێستاکە هەمیشە سعودیەى وەک هاوبەشێکى ئەمریکا لەناوچەکەو جێبەجێکەرى سیاسەتەکانى ئەو دەردەخات.

ترەمپ بەئاشکرا ئەوەى گووتوە کە تا تەواوى پارەى سعودیە نەخاتە گیرفانییەوە، واز لەسعودیەکان ناهێنێت، کە ئەم ئەگەرەش تا کۆتایی قۆناغی سەرۆکایەتى ئەو ڕەنگە بەدیبێت یانیش نەیەت.

بە گەورەبوونى چیرۆکى تیرۆری ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگرى سعودیایی «جەمال خاشقچی»   لە باڵیۆزخانەى سعودیە لەتورکیا، زۆر کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەچاوەڕوانیی ئەوەدان کە کاردانەوەى توند بەرانبەر بەسعودیەو کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بکرێت. ئیتر هەندێک لە بەرپرسانى ئەمریکاش ئەمە هەمیشە لەسەر زاریانە کەسزاى وڵاتان بدەن؛ چ سعودیە لەئێستاو هەر وڵاتێکى تریش بێت. بەڵام ترەمپ بەئاشکرا ڕایگەیاندووە کە ئامادە نییە بۆ تیرۆرکردن و گیانى لەدەستچووى نەفەریک، چەندسەد ملیارد دۆلار گرێبەستى خۆی لەگەڵ ئەم وڵاتەیەدا تێکوێک بدات. بە ئەگەرێک لەم سەروبەندەدا، بەریتانیاو ئەمریکا ڕەنگە لەهەوڵی ئەوەدا بن، کۆنفڕانسی ئابوورى لەسعودیە وەک سزایەک بەکاربێنن.

لەلایەکى ترەوە هەندێک لەبەرپرسانى سعودیە ئەم خاڵە لاوازەیان لەترەمپدا دۆزیوەتەوەو هەڕشەو گوڕەشەى ئەوەیان کردووە، لەئەگەرى هەر گوشاریک لە سەر وڵاتەکەیان نە تەنها گرێبەستە سەربازى و چەک پێفرۆشتنەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا هەڵدەوەشێننەوە، بەڵکو هەوڵدەدەن چەک و تفاقی پێویستیان لەڕێگەى ڕوسیاو چینەوە دابین بکەن و هاوکارى ترەمپ لەسزادان و ئابڵۆقە نەوتییەکان لەسەر ئیراندا نەکەن و نرخى هەر بەرمیلە نەوتێک بە ٢٠٠ دۆلار بگەیەنن و لە ناوچەکەش واز لە ململانێکردنى ئێران چیتر بێنن، تائێران لە ناوچەکە هەر بە سەیتەرەیی ڕۆڵی خۆی بهێڵێتەوە، شتێک کە هەندێک ئاماژەى بچووکیشی لەقەزیەى خاشقچییەوە بەنسبەت ئێرانەوە دەبینرێت کە تا ئێستاکە ئێران، سعودیەکان بەجۆرێک تاوانبار لەم قەزیە نازانن و لەبارەیەوە هیچ وتوێژو باسێکیان لەسەر نەکردووە. 

ئەم چیرۆکەش گەر وردتر لێی بڕوانین تاڕادەیەک لەهاوشێوەى ئەو هەڕەشانەیە کە عەرەبستانی سعودی لەکاتى پەسەندکردنى یاسای «جاستا» لەدژى خۆی کردى و بووە هۆی ئەوە کەڕاپۆرتى دەزگا هەواڵگریەکانى ئەمریکا کە بەئاشکرا سعودیەیان بە بەرپرسی ڕووداوى یانزەى سێپتەمبەر دەزانى، لەسەر خۆی لابدات.

یانیش کاتێک ڕیکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان ناوى سعودیەی بەهۆی کوژرانى منداڵانى یەمەنى خستە لیستی ڕەشەوە، بەوتەى سەرۆکى پێشووى ئەوکاتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی هەڕەشەى دارایی سعودیەکان، لەم بابەتەش لەوان بوران و لێخۆشبوونیان کرد.
بەهەرحاڵ هەرچەندە ترەمپ و ئیدارەى ئەمریکا ئاوا هەڵسوکەوتگەلیک لەبارەى سعودیەوە بنوێنن، ئەوانیش بەوتەى خۆیان هەنگاوى ئاراستە پێچەوانەیان بۆ ئەوان دەبێت کە هەموویان لە سەرچاوە داراییەکان لەقازانجى ئەمریکادا خۆی دەبینێتەوە.

چاودێرانی سیاسی باش ئەوە دەزانن ترەمپ لەگرێبەستە سەربازیەکانى پەشیمان نابێتەوە. ئەگەر لەم نێوەندەشدا بەو پێیەى ئاماژەى پیکرا قسەو هەڕەشەکانیی سعودیە سەربگرێت و ئەو وڵاتانەى کە وەکو ئەمریکاو بەریتانیا کە بانگەشەکەرى مافی مرۆڤ و ئازادى ڕادەربڕینن، بکشێنە دواوە، ئەوکات دەتوانین بڵێین عەرەبستان سوارى قەزیەو باس و بارودۆخەکان لەئێستادایەو توانیوێتى ڕەگە خەونبینینى هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوایی بگرێتە دەستەکانیی خۆیەوە.

 وڵاتانی تر هەنگاوێکى سعودیەکانیان لەبارەى کەنەداوەوە لەماوەکانی ڕابردوودا لەبیر نەکردووە، کاتێک کەکەنەدا دژایەتیی هەڵسوکەوتى سعودیەکانیی لەبارەى گرتن و ئەشکەنجەدانى چالاکوانانى ژنانى سعودى کردبوو، لەهەنگاوى پەرچەکرداریدا سعودیەکان باڵیۆزى کەنەدایان لەوڵاتەکەیان ناردە ماڵەوەو هەنگاوى ئابورى تریشیان پەیوەست و پەیوەند بەکەنەداوە ڕەفز کردەوە و تاسەرمەشقێک بۆ هەنگاوانیکى تر بێت کە لەدژى سعودیە لەداهاتوودا ڕەنگە بەئەنجام بگات یان بەئەنجام بگەیەنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار