زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری ناوچە جێناکۆکەکان لە زانکۆکانی ھەرێم وەرگیران

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم، وەرگرتنی ٤٤١خوێندکاری دەرچووی پۆلی ١٢ی لە زانکۆکانی ھەرێم ڕاگەیاند.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "بۆ ئەمساڵ وەزارەتەکەمان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی (٤٤١) خوێندکاری شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، لەزانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان پێوەر و کۆنمرەی وەرگیراوی خوێندکارانی ھەرێم بۆ ساڵی خوێدنی (٢٠١٨-٢٠١٩)".

داواشی لە خوێندکاران کرد لە زوترین کاتدا سەردانی نوسینگەی کەرکوک-ی خوێندنی باڵا بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایکردنی مامەڵەی وەرگرتن لە زانکۆکانیان.

ماوەی چوار ساڵە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێک لە دەرچوانی پۆلی ١٢ی ناوچە جێناکۆکەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگرێت، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار