هێمن هه‌ورامى: پارتى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى په‌رله‌مانیدایه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند، حزبه‌که‌ى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى په‌رله‌مانى دیموکراسیدایه بۆ هه‌رێمى کوردستان و شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم هیچ له سیسته‌مه‌که ناگۆڕێت.
هێمن هه‌ورامى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "یه‌کێتى شه‌ریکى ئه‌ساسى ده‌بێت له حکومه‌تدا و گۆڕانیش هێزێکى سه‌ره‌کییه و ڤیتۆمان نییه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێکى سیاسى نییه".
وتیشى "ئه‌رکى سه‌ره‌کى پێکهێنانى حکومه‌ت له‌سه‌ر پارتى و یه‌کێتى و گۆڕانه، وه‌کو سێ هێزى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن و کاتى پێکهێنانى حکومه‌ت وه‌کو کابینه‌ى هه‌شت نابێت که چه‌ندین مانگى خایاند".
باسى له‌وه‌شکرد، هێشتا دانوستانى سه‌ره‌کى ده‌ستیپێنه‌کردووه و له قۆناغى سه‌ره‌تاییدایه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار