دوا زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و 13 هاوڵاتیه‌ى به‌هۆى قارچکه‌وه ژه‌هراوى بوون
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و له ناحیه‌ى بێتواته به هۆى خواردنى قارچکه‌وه 13 که‌س گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه و هه‌ندێکیشیان توشى سکچوون و ڕشانه‌وه بوون، وته‌بێژى ته‌ندروستى رانیه بۆ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان له‌نه‌خۆشخانه ماون و زۆربه‌یان ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه".
ته‌ها محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروسى رانیه له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى خواردنى قارچک 13 که‌س که دانیشوى ناحیه‌ى بێتواته‌ن گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى ڕانیه، به‌شێکیان تووشى دابه‌زینى ئاستى بینین بوون و ژماره‌یه‌کیشیان توشى سکچوون و ڕشانه‌وه بوون، ئه‌مڕۆ به‌شى زۆریان ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کراونه‌ته‌وه‌و دوان سیانێکیان ماون چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ئه‌م 13 که‌س له دوو خێزان پێکهاتبوون و خزمى یه‌کتر بوون"ئه‌وانه‌ى قارچکه‌که‌یان خواردبوو گه‌وره‌کانیان بوون و مناڵه‌که‌نیانى تێدا نه‌بوو".
وته‌بێژى ته‌ندروستى رانیه، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئێستا ته‌ندورستیان جێگیره.
رۆژانه به‌ده‌یان هاوڵاتى له‌که‌ژوکێوه‌کان به‌دواى قارچکه‌وه به‌شێکیان وه‌ک بژێوى له‌بازاڕدا ده‌یان فرۆشن و هه‌ندێک جاریش به هۆى ژه‌هراویبوونه‌وه چه‌ندین که‌س توشى نه‌خۆشى ده‌کات.