داوا ده‌کرێت وه‌زاره‌تى دارایى بڕى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشکرا بکات
فراکسۆنى یه‌کێتى: فه‌رمانبه‌ران لایان روونییه چه‌ندیان لاى حکومه‌ته
5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر محه‌مه‌د.سلێمانى
سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایى بڕى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشکرا بکات تا فه‌رمانبه‌ران لایان روون بێت چه‌ندیان لاى حکومه‌تى هه‌رێمه.
ئه‌مڕۆ 12ى شوباتى 2019 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى کۆده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پرۆژه‌یه‌ک گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا بکرێته فشار بۆ سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم.
رێکه‌وت زه‌کى، سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت" ئێمه داوامان کردووه ئه‌وه بڕه پاره‌ییه‌ى که قه‌رزه له سه‌ر شانى حکومه‌ت و پشکى فه‌رمانبه‌ره که له‌لاى فه‌رمانبه‌ر ڕوون نیه وه‌زاره‌تى دارایی حکومه‌تى هه‌رێم دیارى بکات".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک بووترێت که ئه‌وه‌نده ئه‌رکى داراییت له سه‌ر شانه، " قورسه بۆ حکومه‌ت له رۆژێکدا سه‌رجه‌م پاشه‌که‌وتى موچه بداته‌وه فه‌رمانبه‌ران".
رێکه‌وت زه‌کى پێشیواییه ئه‌مه دوو ئیجابیاتى هه‌یه یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ده‌زانێت پشکى خۆى چه‌نده له‌سه‌ر شانى حکومه‌ت و دووه‌میان به‌رچاوڕوونیه‌ک ده‌دات به حکومه‌ت و ده‌زانێت چه‌ند قه‌رزى له سه‌ر شانه تا یارمه‌تى بدات بۆ پلانى داهاتووترى.
سه‌رۆکى فراکسۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه ئاشکرا کردنى پشکى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هیچ ئه‌رکێکى دارایى ناخاته سه‌ر شانى حکومه‌تى هه‌رێم.