سبه‌ینێ به‌شدارى سه‌رۆک کۆمار له‌یادى هه‌ڵه‌بجه یه‌کلاده‌بێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر محه‌مه‌د
به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات سبه‌ینێ هه‌ینى به‌شداریکردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له یادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه یه‌کلایده‌بێته‌وه.
ئه‌دیب له‌تیف، به‌رێوه‌به‌رى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى سلێمانى به هاوڵاتى وت: ئێمه بانگێشتنامه‌مان بۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ناردووه، و سبه‌ینێ به‌ته‌واوى ئه‌وانه‌ى به‌شدارى یاده‌که ده‌که‌ن ده‌زانن کێن له‌ئاستى باڵادا".
ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌روو په‌رله‌مانتارانى عێراق و کورستان و سه‌رکونسوڵگه‌رییه‌کان به‌شدارى له‌یاده‌که‌دا ده‌که‌ن.
قایمقامى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت پاره بۆ یادى کیمیاباران خه‌رج ده‌که‌ن و دواتر به وه‌سڵ و نوسراو ده‌ده‌نه‌وه به حکومه‌ت.
نوخشه ناسیح، قایمقامى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌هاوڵاتى وت" ئه‌و بڕه‌ى بۆ یادى هه‌ڵه‌بجه دانراوه به‌ته‌واوى دیارینه‌کراوه و به پێى خه‌رجى یاده‌که ده‌بێت، پێیان وتوین خه‌رجى یاده‌که بکه‌ن و دواتر هه‌موو شتێک به وه‌سڵ وه‌رده‌گرینه‌وه".
قایمقامى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌شدارى یاده‌که ناکات و نازانن سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌شدارى ده‌کات یان نا.
بریاره سه‌ر له به‌یانى ڕۆژى 16/3 کاتژمێر 10 یادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێده‌کات و چه‌ندین چالاکى جۆراو جۆر له‌خۆى ده‌گرێت.