حه‌یده‌ر شه‌شۆ بۆ هاوڵاتی: سکاڵا له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رماندەو ئه‌فسه‌ره‌کانى پێشمه‌رگه‌ تۆمار ده‌که‌ین که‌شه‌نگالیان به‌و دۆخه‌ گه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهمیندارى گشتى حزبى یهزیدى دیموکراتى دهڵێت چوار هێزى جیاواز لهناو شهنگالدا ههیه که زیاتر لە پێنج ههزار چەک بهدهست بوونیان ههیه.

حهیدهر شهشۆ، ئهمیندارى گشتى حزبى یهزیدى دیموکراتى لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی ئاماژه بهوه دهدات که ههزار پێشمهرگهى حزبهکهیان خراونهته سهر وهزارهتى پێشمهرگه.

شهشۆ دهشڵێت «داعش که هێرشى کردۆته سهر شهنگال له 2014دا، تهنها پۆلیسى حکومهتى عێراقى لێبووهو زۆرینهى پێشمهرگهى پارتى لێبووه و بهرنامهمان ههیه، ئهو کهسانه دادگایى بکهن که دۆخى شهنگالیان بهو رۆژه گهیاندووه که کچ و کوڕو ژن و مناڵى ئێزیدى بوونهته قوربانى، بهتایبهت بهرپرسى میحوهرى شارهکه«.

ههروهها هێماى بۆ ئهوهشکرد، راوێژکارێکى ئهبو مههدى موههندیس فهرماندهى هێزهکانى حهشدى شهعبى، ملیۆنان دۆلارى خهڵکى شهنگالى خواردووهو سکاڵایشیان لهسهر ئهو کهسه تۆمار کردووهو به فالح فهیاز راوێژکارى ئهمنى قهومى عێراقى راگهیاندووه.

حهیدهر شهشۆ جهخت لهوه دهکاتهوه، وهک حزبهکهیان داکۆکى لهخهڵکى شهنگال دهکهن و بهرگرییان لێ دهکهن و به پێویستى دهزانێت سهرجهم هێزهکهیان لهلایهن حکومهتى عێراقییهوه، وهک شهرڤانى یهزیدى بۆ پاراستنى شهنگال، دابمهزرێندرێت.

هاوڵاتی: فالح فهیاز راوێژکارى ئهمنى نیشتمانى عێراق هاتبوو بۆ شهنگال، باسى چى کرد لهو کۆبونهوهیهدا که ئێوهش ئامادهبوون؟

حهیدهر شهشۆ: پێش چهند رۆژێک فالح فهیاز، راوێژکارى ئهمنى قهومى عێراق هاتبووه شهنگال، ئهو باسى ئیدارهى شهنگالى کرد که ئیدارهى نوێ بێته ههڵبژاردن لاى خهڵک،  منیش پێم وت که زیاتر لهسهدا ههشتاى خهڵکى شهنگال ئاوارهبوون، چۆن دهتوانن ئیدارهیهک ئیختیار بکهین و ههڵیبژێرین که زۆرینهى خهڵکهکهى لهدهرهوهى شهنگالدان، ئێمه داخوازى دهکهین که ئیداره بگهرێتهوه بۆ شارهکهو ئهگهر قایمقام وهکو شهخس بگۆڕێت هیچ کێشه نیه، بهڵام ئیداره بگهڕێتهوه تا کار بکرێت ئاوارهکان بگهڕێنهوه سهر زێدو ماڵ  و حاڵى خۆیان و پێداویستیهکانیان بۆ دابین بکرێت، چونکه ئهوانه ماڵیان وێرانبووهو پێویستیان به هاوکارى حکومهته.

هاوڵاتی: ئێوه دهتانهوێت خۆتان ئیدارهى ئهمنى شهنگال بکهن به فالح فهیازتان راگهیاندووه؟

حهیدهر شهشۆ: ئێمه هێزێکى عهسکهریمان ههیه له دواى 2014 له شهنگال ماینهوهو بهرگریمان کرد، دواى ئهوهى داعش کۆتایى پێهاتووه، فالح فهیاز لهگهڵ ئهوهدایه بهشێک له هێزهکانى ئێمه وهکو پۆلیس قبوڵ بکرێن، بخرێنه سهر وهزارهتى ناوخۆ و فهیاز وتى نابێت هێزى جیاواز جیاواز بمێنێت و دهبێت لهژێر فهرمانى دهوڵهتى عێراق بن، له شهنگال و بهعشیقهو بهعهدر ئهمه قسهى فالح فهیاز بوو.

وهک حهیدهر شهشۆ ئهوهندهى پێشبینى دهکهم ئهوهیه که رهنگه حکومهتى عێراق بیهوێت بهکشێکى کهم له هێزهکانى وهک پۆلیس تۆمار بکات که رهنگه نهگاته سێ ههزار کهس، بهڵام ئهمه غهدره لهخهڵکى شهنگال دهکرێت، چونکه هێزهکانى ئێمه بووین بهرگریمان له شهنگال کردووه و پێویسته سهرجهمیان دابمهزرێندرێن وهک هێزى شهرڤانى پاراستنى شهنگال.

هاوڵاتی: ژمارهى هێزهکهى ئێوه وهک پارتى ئێزیدى دیموکراتى لهناو شهنگالدا چهنده؟

حهیدهر شهشۆ: وهکو پاراستنى هێزى یهزیدخان، یهک لیوامان لهسهر وهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێمى کوردستان قبوڵکرا که ژمارهیان ههزار کهس بووه، بهڵام ئێمه هێزهکهمان زۆر لهو ژماره زیاتره، چونکه ئێمه ههشت ههزار کچ و کورمان چهکداربوون تهنها یهک ههزار قبوڵ کراوه، ئهوهش به رهزامهندى پارتى و یهکێتى به ئهمرى مهسعود بارزانى جێبهجێ کراوه.

هاوڵاتی: چهند هێزى جیاواز لهناو شهنگالدا ههیه؟

حهیدهر شهشۆ: ئێستا یهبهشه ئهوانهى نزیکن لهپهکهکه ههزارو 500 بۆ دوو ههزار چهکداریان ههیه و تهنها 500 کهسیان هاوکارى لهبهغدا وهردهگرن.

 دوو ههزار لهخهڵکى شهنگال چهکدارن لهناو حهشدى شهعبى لهبهر بژێوى ژیانى خۆیان، دوو ههزار چهکدار لاى قاسم شهشۆیه فهرماندهیى شهنگال لهسهر وهزارهتى پێشمهرگهیه ههیه. واتە نزیکهى شهش ههزار چەک بهدهستى ئهو هێزانهش بوونیان ههیه.

هاوڵاتی: پارچه ڤیدیۆیهک بڵاوبویهوه که گفتوگۆى بهرێزتان پیشان دهدات لهگهڵ فالح فهیاز و دهست بۆ کهسێکى دیاریکراو رادهکێشیت شهنگالى فرۆشتووه؟ ئهو کهسه کێیه و چ بهرپرسیارێتیهکى ههیه؟

حهیدهر شهشۆ: ئهو کهسه ناوى  موراد مینا شهرۆ سلێمان کالۆیه لهناو حهشدى شهعبیدایه و وهکو راوێژکارى  ئهبو  مههدى موههندیس فهرماندهى باڵاى هێزهکانى حهشدى شهعبى، کهلهبهر قودسیهتى یهزیدیان ئهو کهسهى کردوهته راوێژکارى خۆى، ملیۆنهها دۆلارى لهسهر خوێنى یهزیدیان و شهرڤانانى یهزیدى خواردووهو موچهى چهکدارهکانى  شهنگالى بردووه بۆ خۆى. سکاڵاى یاسایمان  لهدادگاى کهراده لهبهغداد لهسهر تۆمار کردووه و  لهرۆژنامهى وهقایعى عێراقى بڵاوکراوهتهوه که ملیۆن دۆلارى خواردووه، بهڵام ئهو کهسانهى ناو حهشد نزیکین، ئاگادارى بردنى ئهو پارهیهن یان شهریکى ئهو کارهین بۆیه لێپرسینهوهى لهگهڵدا ناکرێت.

هاوڵاتی: پێتانوایه وهک ئهمیندارى حزبى یهزیدى دیموکراسى کێ نهیتوانى شهنگال بپارێزێت؟

حهیدهر شهشۆ: له رووداوى هاتنى داعش بۆ شهنگال هێزى عێراقى تێدا نهبوو، بهس هێزى عێراقى له موسڵ ههبوو، لهبهعهدرو تهلهعفهرو رهبیعه هێزى عێراقى ههبوون. لهناو شنگال پۆلیسى عێراقى ههبوو، بهڵام لهناو شهنگالدا هێزێکى زۆرى پێشمهرگهى پارتى لێبوو که تهحهمولى بهرپرسیارێتى روداوهکان دهکهوێته ئهستۆى ئهوان. ئێ نابێژین یهکێتى تهحهمولى مهسئولیهتى شهنگال ناکات، بهس مهسئولهیهتى ههره مهزن لهسهر ملى پارتى بووه لهبهرئهوهى سهدا 80 بۆ سهدا 90ى هێزى چهکدارى پێشمهرگهى پارتى له شهنگالدا بووه.هێزى یهکێتى له شنگال ههبووه بهس بێ دهسهڵات بوون.

هاوڵاتی: ئێستا ئێوه وهکو حزبێکى سهربهخۆ وان یان نزیکن له پارتى یا یهکێتیهوه؟

حهیدهر شهشۆ: ئێمه حزبێکى سهربهخۆمان ههیه وهکو پارتى دیموکراتى ئێزیدى له حکومهتى عێراقى مۆڵهتمان وهرگرتووه، لهکوردستان دوامان کردبوو که لهههڵبژاردنى کوردستان بهشداربین، بهڵام وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێم رهتیکردهوه، ئێستا تهنها مۆڵهتمان لاى حکومهتى عێراقى ههیه.

وهکو حهیدهر شهشۆ هیچ پهیوهندیهکم به یهکێتى و پارتییهوه نییه، بهڵام وهک حزب پهیوهندیمان لهگهڵیاندا ههیه.

هاوڵاتی: دهتانهوێت کێ و چ لایهنێک بهدادگایى بگهیهنن لهسهر ئهو روداوانهى بهسهر شهنگالدا هاتووه لهلایهن داعشهوه؟

حهیدهر شهشۆ: حکومهتى عێراق که هێزى ههبووه له موسڵ دهبێت بهرپرسه عهسکهریهکانیان دادگایى بکرێن. فهرماندهى پێشمهرگه و  ههر ئهفسهرێکى پێشمهرگه که لهناو شهنگال بووبێت بهتایبهت ئهو کهسانهى که بهپرسى میحوهرى شهنگال بوون پێویسته دادگایى بکرێن، چونکه دهیانتوانى بهرگرى له خهڵکى یهزیدى و شهنگال بکهن و ئهو کچ و کورو ژن و مناڵ نهبنه قوربانى دهستى تیرۆرستانى داعش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار