ئه‌م منداڵه‌ى له‌باوه‌شى جه‌لاده‌که‌ى ئه‌نفالدابوو کێ بووه؟
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌کاتی یادکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالکراوان، بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵێک له‌باوه‌شی (بارق ئه‌لحاج) که ناوبراو به جه‌لاده‌که‌ی ئه‌نفال ناسراوه دانیشتووه، سه‌رنجی هاوڵاتیان ڕاده‌کێشێت و زۆرترین پرسیار ده‌وروژێنێت.
دلێر شه‌معون که پێشتر له باره‌گای بارق له‌شاری که‌رکوک پله‌ی نائیب عه‌ریفی هه‌بووه‌و کاره‌که‌شی ته‌نها چاککردنه‌وه‌ی کاره‌بای باره‌گاکه بووه، راستی چیرۆکی ئه‌م وێنه‌یه ده‌گێڕێته‌وه.
دلێر شه‌معون له‌ساڵی 2014 بۆ یه‌که‌مینجار چاوپێکه‌وتنێکی دورو درێژی له‌سه‌ر ئه‌نفال بۆ گۆڤارێکی کوردی به‌ناوی ئه‌نفالستان ئه‌نجامداوه، وێڕای باسکردنی که‌سایه‌تی بارق به‌شه‌ڕه‌نگێز و بێ به‌زه‌یی، ئاماژه‌ی بۆ چیرۆکی ئه‌و وێنه‌یه کردووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت: له‌کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا بارق ئه‌لحاج له‌رێگه‌ی چه‌ند کۆپته‌رێکه‌وه خۆی گه‌یانده نزیک گونده‌که‌ی ئێمه له به‌رمۆته‌ی سه‌ر به‌ده‌شتی.
دلێر شه‌معون زیاتر درێژه به‌چیرۆکه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت: له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشت ئه‌و منداڵه‌ی بانگ کرد که منداڵی دراوسێکه‌مان بوو به‌ناوی ووسام پۆڵس یه‌ڵداو ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ گرت.
هه‌روه‌ک رونیکردۆته‌وه که ووسام پۆڵس یه‌ڵدا له‌ساڵی 2003 به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایکرد.
هاوکات ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردووه دوای ئه‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه وێنه‌کانی گه‌یاندۆته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گونده‌که وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گرتوون.
لیوا بارق ئه‌لحاج خه‌ڵکی شاری کوته. و به‌رپرسی لیوای 66 ی هێزه تایبه‌ته‌کانی عێراق بوو، له‌جه‌نگی ئێران- عێراق به‌یه‌کێک له‌ئه‌فسه‌ره ئازاکان ناوی ده‌رکردبوو، یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له‌تاوانی ئه‌نفالدا نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ پرس و راکردن به‌عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید په‌یوه‌ندی تایبه‌تی به سه‌دام حسێنه‌وه هه‌بوو.
ناوبراو به‌یه‌کێک له تاوانبارانی ئه‌نفال له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، وێرای خاپۆرکردن و ئه‌نفالکردنی چه‌ندین هه‌زار هاوڵاتی کورد، تاوانێکی تر ناوبراوی زۆر پێده‌ناسرێته‌وه کاتێک له‌ده‌شتی کۆیه داوا ده‌کات سێ پێشمه‌رگه‌ی دیل که له‌ناو کۆپته‌رێکدا بوون له‌به‌رزایدا فڕێبدرێنه خواره‌وه‌و بڕیاره‌که‌شی جێبه‌جێ کرا.
لیوا بارق عه‌بدوڵا ئه‌لحاج حه‌نته، قائیدى هێزى تایبه‌ت (القوه الخایه)، له‌ساڵى 1991 به‌ده‌ستی خودی سه‌دام حسێن له‌سێداره درا، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوی کشانه‌وه له‌کوه‌یت ده‌ماقاڵێ له‌نێوانیاندا دروست ببوو.
هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌بوو ناوبراو به‌قسه‌ی سه‌دام حسێنی سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراقی نه‌کردبوو کاتێک بڕیاری کشانه‌وه‌ی دابوو، ناوبراو له‌شه‌ڕکردن هه‌ر به‌رده‌وام ببوو.
ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌کى نه‌خشه بۆ داڕێژراوى رژێمى به‌عس بوو، ئه‌م پڕۆسه‌یه له 9ى شوباتى ساڵى 1988 ده‌ستیپێکرد ھه‌موو ساڵێک بۆ یادى ئه‌نفال له ١٤ى چوار له ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه و چه‌ندین چالاکى له‌شاره‌کانى هه‌رێم به بۆنه‌ى ئه‌وه یاده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له ساڵى 2007 حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بڕیارى دیاریکردنى رۆژى 14ى چوارى دا که بکرێت به رۆژى یادکردنه‌وه‌ى تاوانه‌کانى ئه‌نفال.