گه‌رمیان له‌سیمای ژنێکى یاخی و سه‌رکێشدا ده‌بێته‌ سه‌رگوزشته‌یه‌ک

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، دیمهن ئیساعیل

فهیمه کۆچهری پشتێنێکى حاجیانهى زهردی لهکهمهرى و مێخهکی له ملی پێچابوو، سهرى به ههورییهک بهستبوو. لهناو خانوویهکى نیمچهڕووخاوى گهڕهکێکى رزگاری، نیشتیمانى ئهنفالهکان، بۆنى کراسی ئهو کهسوکارانهى دهکرد، که ههموویان سێ دهیه لهمهوبهر به چاوتروکانێک تیاچوون.

فهیمه حهمه ئهمین، تهمهن 63 ساڵ ناسراو به فهیمه کۆچهری، ئهو ژنهى کهچهندین جار زیندانهکانى حکومهتى بهعسی بینیوهو ههموو کهسوکارهکهى لهشاڵاوى ئهنفال دا لهدهست داوه، ئێستا له خانویهکى نیمچه ڕوخاو له خۆرئاواى ناحیهى ڕزگارى سهر به قهزاى کهلار دهژی. فهیمه 28 ساڵه بهتهنها ژیان لهگهڵ تهنیاییدا بهسهردهبات.

فهیمه لهتهمهنى ههرزهکارییهوه کهسێکى چوست و یاخی بووه، ئهو لهو کاتهدا ڕووبهڕووى باوکى دهبێتهوه، کاتێک دهیهوێت ژن به ژنى پێ بکات بۆ خۆى، بهداواکهى باوکی رازی نابێت و ماڵ بهجێدههێڵێت و دهبێته پێشمهرگه.

ئهو کاتهى فهیمه چهکى پێشمهرگایهتى له شان کردووه، شۆڕشى کورد توشى ههرهس بووه له ساڵى 1975، دواتر پهیوهندیى به کۆمهڵهى ڕهنجدهرانهوه دهکات که ئهو کات کۆمهڵهیهکى چالاکی سیاسی بوون، لهوێ درێژه به کارى ڕێکخستن و پێشمهرگایهتى داوه له ناوچهکانى گهرمیان و سهنگاودا.

«من وهک و ژنێک تهواوى ژیانم له شاخ بهسهربردوه، شانبهشانى پیاوان پێشمهرگایهتیم کردووه، ئێستاشى لهگهڵ بێت، دهتوانم به ههمان گڕوتینى جارانهوه دیسان چهک ههڵبگرم و دژى داگیرکهرانى خاکى کوردستان بجەنگم» فهیمه کۆچهری وای وت.

هاوکار و پشتیوانى ئهو کچانهش بوه که دهیانویست ڕووبهڕووى ئهو دابونهریته بێزراوه ببنهوه و لهسهر مافهکانى خۆیان به دهنگ هاتوون.

به جێهێشتنى ماڵى باوکى به ناچارى و حاشالێکردنى له لایهن کهسوکارییهوه و گهڕان و بارکردن و نیشتهجێبونى له ناوچهیهکهوه بۆ ناوچهیهکى تر، وا دهکات هاوڕێکانى نازناوى کۆچهرى پێ ببهخشن.

سهرهتاى ههشتاکان، ئهو کهسانهى خۆیان ڕادهستى حکومهت کردووه، بهرهو خواروى عێراق براون و بێسهروشوێن کراون، بۆیه فهیمه ههوڵ دهدات بگاته کهسوکارهکهى له گوندى ملهسورهى ناحیهى ڕزگاری. بەڵام پێش ئهوهى بگات، برا و کهسهکانى بهرهو قهزاى کفرى ڕۆیشتوون، تا ئێستاش شهو و ڕۆژ له چاوهڕوانیاندایه و نهیبینیونهوه.

فهیمه کۆچهری، به هاوڵاتی وت «به سوتفه نهکهوتمه بهر شاڵاوى ئهنفال، دواى ئهوهى جهیش گهیشته کوڵهجۆى ناوچهى گهرمیان، من لهناو تهنورێکدا خۆم حهشاردا و ساجێکى نانکردنم دا بهسهر خۆمدا.»

له پرۆسهى ئهنفالدا، فهیمه به تهنیا خۆى دهردهچێت، سێ برا و نۆ برازا و 21 خاڵۆزا و پورزاى ئهنفال دهکرێن، سهرجهم کهسه نزیکهکانى، زیاتر له 50 کهسن بهر شاڵاوى ئهنفال کهوتون.

فهیمه له ئهنفالی قۆناغی سێ دهربازی بووه، که دڕندانهترین قۆناغی ئهنفال بوو، تهنها لهو رۆژدا 14/4/1988 زیاتر له 20 ههزار له خهڵکی ناوچهى گهرمیان له گۆڕه به کۆمهڵەکانى بیابانهکانى عێراق، زیندهبهچاڵکران.

ئهنفال به ههشت قۆناغ له ساڵانى ههشتاکانى سهدهى ڕابردوودا له لایهن ڕژێمى بهعسهوه بهرامبهر گهلى کورد ئهنجام درا و سهرجەم ناوچهکانى کوردستانى گرتهوه، که تێیدا پێنج ههزار گوند روخان و  182 هاوڵاتى ئهنفال کران.

کهسوکارهکهى فهیمه لهو کهسانهن که بهر شاڵاوهکه کهوتوون و لهو کاتهوه ههواڵیان نازانێ، لهگهڵ ئهوهشدا فهیمه ورهى خۆى بهرنهداوه. بهو پێیهى پێشمهرگایهتى کردووه، شارهزای گوندهکانى ناوچهکه بووه و توانیویهتى ههندێک له خهڵکى ناوچهکه رزگار بکات.

«ئاگر له دڵم بهر بووبوو کاتێک زانیم کهسوکارهکهم ههمووى حکومهت گرتونی، بهڵام بهو خهمه گهورهوه ورهم له دهست نهدا، کهوتمه ڕزگارکردنى ئهو کهسانهى به قسهیان دهکردم» فهیمه کۆچهری وتى.

 ئهو که به هۆى ئهوهى شارهزاى ناوچهکه بووه، ڕێبهریى 250 هاوڵاتى ناوچهکهى کردوه له ژن و منداڵ و گهنج و پیاوى بهتهمهن، بۆ ئهوهى  له شاڵاوى ئهنفال ڕزگاریان بێت.

بهو هۆیهشهوه، ئهم ژنه گهرمیانییه دواى شهش مانگ خۆ حهشاردان و دواجار له لایهن حکومهتى بهعسهوه ئاشکرا دهکرێت و سێ جار زیندانى دهکرێت و دواتر ئازاد دهکرێت. لهو ماوهیهدا چهند جارێک بۆ خۆ حهشاردان دهچێته ئێران و دواتر دهگهڕێتهوه.

دواى سێ ساڵ له رووداوی ئهنفال، فهیمه، بهشدارى ڕاپهڕینهکهى ساڵى 1991 کردووه. 15 ڕۆژ پێش راپهرینهکه فهیمه ئاگادار دهکرێتهوهو خۆى ئاماده بکات، بۆ راپهڕین. لهوێ دهڕوات بۆ بهرهکانى جهنگ «جلى پیاوانهى کوردیم لهبهر کرد و سهروچاوم ههڵپێچا و عهینهکێکى ڕهشم لهچاو کرد، کهس نهیدهزانى ژنم، بهوشێوه لهگهڵ پێشمهرگه بهردهوام بووم تاوهکو ڕزگارکردنى خانهقین، بهشداریى ڕاپهڕینم کرد».

فهیمه کۆچهرى که به «حاجی فهیم»یش له گهرمیان ناودهبرێت، به وتهى خۆى ژیانى (50) پێشمهرگهى له سهردهمى ڕژێمى بهعسدا ڕزگارکردووه، سهڕهڕاى ئهو ههموو خهباتهى که له ڕابردوو ههیبووه، لهگهڵ ئهوهى تهواوى خێزانهکهى لهشاڵاوى ئهنفالدا لهدهستداوه، دواى ڕاپهڕین تێکهڵ بهکارى سیاسى و حزبى بوهو بۆ ماوهیهک کارگێڕى کۆمیتهى ڕێکخستنى ڕزگارى یهکێتى نیشتیمانى بووه.

فەیمە هەمیشە ورەی داوە بە دەوروبەرەکەی و هانی داون پێش ئەنفال و دوای ئەنفالیش.

لاله ژاڵانی، (60 ساڵ) کە پێشمهرگهیەکی دێرین و هاوڕێى فهیمهیە، شایهتى لهسهر «چاونهترسى و بهجهرگی» ئەو ژنە دەدات و دەڵیت «ئهو سهرکێشییانهى دهیکرد، زۆرجار پێشمهرگه پیاوهکان نهیاندهتوانى بیکهن، وجودى فهیمه لهگهڵ مهفرهزهکاندا خۆى بۆ خۆى ورهیهکى بهرزى پێ دهبهخشین».

ژاڵانی، جهختى لهوه کردهوه له ڕزگارکردنى هاوڵاتییانى گهرمیان له شاڵاوى ئهنفال، ئهوهى پێى کرا به زیادهوه کردی، ئهو به تهنیا بوو، بهڵام دهیان خێزانى ڕزگار کرد «لهنێو ڕزگارکراواندا وهجبهیهک پێشمهرگه گیریان خواردبوو، سوپاى عێراق گهمارۆى دابون، ژیانیان کهوتبوه مهترسیهوه، فهیمه گیانى خۆى خسته مهترسیهوهو ڕزگاریکردن״.

فەیمە ئێستا بە تاقی تەنها لە خانوویەکی گڵی نیمچە رووخاودا دەژیت لە ناحیەی رزگاری، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالن. سهرچاوهى بژێویى فهیمه موچهى شههیدانهى کهسوکاره ئهنفالکراوهکانیهتی، ئەو لهناو ئەو خانووە گڵەدا، تەنها مۆبایلێک دهیبهستێتهوه به دنیای دهرهوه، تهنانهت تهلهفزیۆنیشی نیه، بهڵام وهکو ههمیشه چهکێک لهماڵهکهیدا ههیه.

بهرپرسانى ناوچهکه کارهکانى ئهم ژنه گهرمیانیه به «خهباتێکى گهوره« ناودهبهن له رابردوودا.

جهبار عومهر، بهڕێوهبهرى بهڕێوهبهرایهتى کاروبارى شههیدان و ئهنفالکراوهکانى گهرمیان، به هاوڵاتی وت «فهیمه خاوهنى خهباتێکى گهورهیه‌‌ و ژنێکى ماندوه«

فهیمه یهکێکه لهو کهسانهى که به «تاقانهى ئهنفال» ناودهبرێت، ئهو نازناوهش بۆ ئهوانه بهکاردههێنرێت که تهنها خۆیان لهناو خێزانهکانیاندا ماونهتهوهو ههموویان تیاچوون.

جهبار عومهر  ئاماژهى بهوهکرد که وهزارهتى شههیدان و ئهنفالکراوهکان سهرقاڵى پێدانى تایبهتمهندیه بهو کهسانهى تاقانهى ئهنفالن.

فهیمه دهڵێت که جگه له ئازادى و سهرکهوتنى گهلى کورد، هیچ شتێکى ترى ناوێت. دواى تێپهڕبوونى نزیکهى سێ دهیه بهسهر شاڵاوى ئهنفالدا،  هێشتا خهیاڵى کهسهکانى له دڵیدا زیندوون، وتى «شهوانه به دیار وێنه و بۆنکردنى جلوبهرگى برا ئهنفالکراوهکانمهوه دهگریم تا خهو دهمباتهوه«.

حاجى فهیم، لهئێستادا لهخانویهکى هاوشێوهى کهلاوهدا دهژیت لهڕزگاری، بهڵام ئهو خانوهى که وهکو شههیدانه پێدراوه له گهڕهکى شههیدانى کهلار، داویهتى به ماڵه ههژارێکى تاکو تێیدا بژین  وتى «ئێستا لهم خانوهدا ئاسودهم که ژیانم تێیدا دهگوزهرێنم ، خانویهکم ههیه له شههیدان داومه به ماڵێکى ههتیو تاکو تیایدا بژین»

فهیمه داوای کردووه که خانوه نیمچه رووخاوهکهى بۆ تاپۆ بکرێت بهڵام بۆی نهکراوه، وتى «خانوهکهم کۆنه حکومهت ڕێگه نادات تاپۆى بکهم، سهرهڕاى ئهوهى ههندێ دهسهڵاتدار ههن که تاپۆیان کردوه، بهڵام من چهندین جار ڕۆشتومە بۆ سلێمانى و  ههولێر، بهڵام هیچ کارێکیان بۆ نهکردووم».

سهربارى ئهوهى که فهیمه، له زۆر چالاکى پهیوهندیدار به ئهنفال و جینۆسایدى گهلى کوردستان دا ڕۆڵى ههبوه،  تهنانهت داکۆکی له حاکمێکى ناوچهکه کردووه که کاری کردوه لهسهر ئهو موستهشارانهى که دهستیان ههبووه له پرۆسهى ئهنفالدا، دواتر  لە  کفرییەوە گواسترایەوە بۆ ئامیدی، حاکم هاوژین لەو کاتەدا ئەوەی بە «سزا» ناوبرد.

فهیمه کۆچهری وتى «بۆ پشتیوانى کردنى (حاکم هاوژین) ڕۆشتمه مهکتهبى ڕێخستن تاوهک و هاوکارى بکهن لهدهستگیرکردنى موستهشارهکان، بهڵام هیچیان بۆ نهکردین»

وتیشى « داوا دهکهم ئهو موستهشارانه دهستگیربکرێن و بهسزا بگهیهنرێن»

ئه ژنه گهرمیانییه دهڵێت جگه له موستهشارهکان، ناوى چهندین مهلای لایه که له عێراق ئیمزایان کردوهو دهستیان ههبوه لهکهیسى ئهنفالدا، لهم بارەیهوه زیاتری نهوت.

ههرچهنده دوای ئەنفال، فەیمە کۆچەری خهمى لهدهستدانى ئازیزانى و تهنیایى و نههامهتییهکانى ژیان، وایان لێکردووه کە نیشانهکانى پیرى زوو بهسهر ڕووخساریەوە دەربکەون، بهڵام ئەو ئازارانە نەیانتوانی چۆکی پێدابدەن و درێژهی به خهبات دا، هەروەها لە شهڕى داعشیشدا، خۆی ئامادەکردووە بۆ روبەڕووبونەوەیان.

فەیمە کۆچەری وتی «له سهرهتاى شهڕى داعشدا، لهگهڵ چوار کهسى تردا که خۆم چهکهکانم بۆ کڕین، ڕۆیشتین بۆ بهرهکانى جهنگ له جهلهولا، ئهو ڕۆژهى پێشمهرگه له جهلهولا کشایهوه لهوێ بووم، دواى ئهوهى فهرماندهیهک ئاگادارى کردمهوه ئینجا جهلهولام جێهشێت».

فهیمه له هێرشى کۆنتڕۆڵکردنهوهى جهلهولاشدا بهشدار بووه، جگه لهبهشداریکردن لهماوهى شهڕى داعشدا، حهوت سهر مهڕى بۆ پێشمهرگه سهربڕیوه‌‌و نان و خواردنیشى بۆ ئاماده کردوون، «یهکێک لهو پێشمهرگانهى که پارهم پێدا شههید بوو، لهسهر پارهکهى نووسیبووى فهیم کۆچهری».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار