ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتى رێککه‌وتین
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که له‌گه‌ڵ پارتى رێککه‌وتوون له‌سه‌ر پرسى جێگرى دووه‌م بۆ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ براده‌رانى یه‌کێتى.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌مڕۆ رێککه‌وتین له‌سه‌ر پرسى جێگرى دووه‌م بۆ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ براده‌رانى یه‌کێتى له‌به‌رانبه‌ردا پرسى چاکسازى ئابوورى کاته‌که‌ى پێش بخرێت که به‌رنامه‌ى چاکسازییمان بووه و داومانه‌ته پارتى".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم و پێکهێنانى حکومه‌ت پرۆژه یاساى چاکسازى خانه‌نشینى له‌په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت" هه‌ر که‌سێک موچه‌ى نایاسایى وه‌ربگرێت ده‌بێت ببردرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى گۆڕانیشى تێدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باسله‌وه ده‌کرێت به‌ده‌ر له‌رێکه‌وتنه‌که‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ پارتى که له 18ى شوبات واژۆ کراوه چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێکى گشتى و راوێژکارتان له حکومه‌ت بۆ زیاد کراوه، چالاک موهه‌ندیس وتى" له‌ناو دانوسانه‌کاندا نیم، به‌ڵام ره‌نگه بۆمان زیاد کرابێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پرسى چاکسازى ئابوورى لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆران گرنگه تا دادپه‌روه‌رى له‌پێدانى موچه‌دا هه‌بێت به‌تایبه‌ت" ئه‌وانه‌ى به‌پله‌ى باڵا خانه‌نشین کراون به‌نایاسایى موچه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر هه‌زاران که‌سى تێدا بێت ده‌بێت موچه‌که‌ى ببردرێت".