ڕه‌وتی حیكمه وه‌ڵامی هۆشیار زێباری ده‌داته‌وه
''ئێوه ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى حكومه‌ت بكه‌ن و داهاتەکەی مەخەنە گیرفانی حزبەکەتانەوە".
5 ساڵ لەمەوپێش
سەرکردەیەکی ڕەوتى حیکمە وەڵامی هۆشیار زێباری دایەوە دوای ئەوەى ڕایەگەیاندبوو ڕەوتی حیکمە و حزبی دەعوە پلانیان بۆ خستنى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدی داناوە.
سەلاح عەرباوی سەرکردە لە ڕەوتى حیکمە لە تویتێکیدا وەڵامی زێباری داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئێوە ڕێککەوتنەکەتان لەگەڵ حکومەتی عەبدولمەهدى جێبەجێبکەن پێش ئەوەى خۆت بکەیتە پارێزەری حکومەتەکەى عەبدولمەهدی، ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى خەزێنەى حکومەتەکەی بکە و داهاتەکەی مەخەنە گیرفانی حزبەکەتانەوە".
ئەم وتانەى ئەو سەرکردەیەش لە دوای ئەوە دێت، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە تویتێکیدا بە زمانی ئینگلیزی هۆشداری دابوو لە جوڵەیەکی نهێنی نێوان ڕەوتی حیکمە و حزبی دەعوە بۆ ڕووخانی حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدی.
زێبارى له تویتێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، حزبى ده‌عوه سه‌رقاڵى پلاندانانه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر سه‌کۆى سه‌ره‌کى بڕیاردان له‌گه‌ڵ ره‌وتى حیکمه و دورخستنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئه‌و هه‌وڵه دواى ئه‌وه‌دێت که ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى ساڵى رابردوودا سزاى ئه‌و دوو لایه‌نه‌یاندا، به‌هۆى شکستهێنانیان له ساڵى 2014ه‌وه.
رۆژى دووى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو سه‌رۆک کۆمارى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران و پێکهێنانى حکومه‌ت راسپارد، دواى ئه‌وه‌ى کوتله‌کانى بینا و چاکسازى به‌ته‌وافوق له‌سه‌ر کاندیدکردنى رێککه‌وتن.
به‌هۆى ناکۆکى لایه‌نه‌کانه‌وه، تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدى حکومه‌ته‌که‌ى ته‌واونه‌کردووه و چه‌ند وه‌زیرێکى دیارینه‌کردووه، که به‌شێکیان سیادین وه‌کو به‌رگرى و ناوخۆ و داد.