وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر دابه‌شکردنى موچه رونکردنه‌وه ده‌دات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه ده‌که‌ن پاره‌ى مووچه بۆ پڕۆژه‌ى دیکه به‌کارهاتووه یان دراوه به وه‌به‌رهێنه‌ران، دوورن له راستییه‌وه.
له روونکردنه‌وه‌که‌دا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى لێدوانى د. رێبوار که‌ریم، په‌رله‌مانتارى عێراق داوه‌ته‌وه که رایگه‌یاندبوو "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، که له‌به‌غداوه هاتووه، بۆ شتى دیکه خه‌رجکردووه، وه‌ک به‌پێى زانیارییه‌کانمان داویانه به پاره‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ده‌ڵێت " حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان مانگانه له رۆژى 5ـى مانگه‌وه مووچه‌ى دابه‌شکردووه، به‌ڵام ئه‌م مانگه ئه‌و رۆژه که‌وته ھه‌ینییه‌وه و دوو رۆژ دواوکه‌وت".
هاوکات، له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 1 و 2ـى ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تى دارایى روونیکردووه‌ته‌وه "به‌غدا بۆ مانگى 1 و 2ـى 2019 بڕى 317 ملیار دینارى بۆ ھه‌رێمى کوردستان ناردووه، به‌وه‌ش مووچه‌ى مانگى 10 و 11ـى 2018ـى پێدراوه به سیسته‌مى پاشه‌که‌وت".
له خاڵى سێیه‌مى روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه "له مانگى 3ـدا بڕى 453 ملیار دینار ھات که مووچه‌ى مانگى 12ـى 2018ى پێدراو به‌بێ پاشه‌که‌وت، که مووچه بێ پاشه‌که‌وت مانگانه پێویستى به 881 ملیار دیناره. بڕى 200 ملیار دینار بۆ ته‌واوکارى مانگى 1 و 2 ھاتووه که بۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ده‌رماڵه و جیاوازى مووچه‌ى مووچه‌خۆران به‌کارھاتووه، به ھیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ھیچ بابه‌تێکى دیکه به‌کارنه‌ھاتووه، ته‌واوى ئه‌و قسه و ھه‌واڵه ناڕاستانه ره‌تده‌که‌ینه‌وه و ھیچ بنه‌مایه‌کى نییه".
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى جه‌ختده‌کاته‌وه، مانگانه حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان له‌نێوان 5ـى مانگ تاوه‌کو 25ـى مانگ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابه‌شده‌کات و ئه‌م مانگه‌ش 23ـى مانگ دابه‌شکردنى مووچه کۆتاییدێت".