مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌کۆبونه‌وه‌دایه

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20 ى نیسانى 2019، کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى ده‌ستیپێکرد و تایبه‌ته به‌پرسى پێکهێنانى حکومه‌ت و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پۆسته‌کان.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى تاووتوێى دواین گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پرسى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌کرێت.
هاوکات، میکانیزمى هه‌ڵبژاردنى کاندیده‌کانیان بۆ پۆسته حکومییه‌کان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
له‌ناو یه‌کێتی نیشتمانیدا چه‌ندین که‌س خۆیان کاندید کردووه بۆ پۆسته‌باڵاکان، هه‌ریه‌ک له عیماد ئه‌حمه‌د و قادر حه‌مه‌جان بۆ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى بۆ جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و رێواز فایه‌ق و بێگه‌رد تاڵه‌بانى بۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێکى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى خۆیان کاندید کردووه بۆ پۆسته وزارییهکانى کابینه‌ى نۆیه‌م که ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ وه‌زاره‌تى پلاندان و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره بۆ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و یوسف گۆران بۆ خوێندنى باڵا و بێگه‌رد تاڵه‌بانى له‌حاڵه‌تى نه‌بوونى به سه‌رۆکى په‌رله‌مان وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وه‌ربگرێت.
