وێنه: ئه‌مڕۆ له‌بنارى قه‌ندیل و پشده‌ر به‌فر باریووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى نیسانى 2019، بڵاویکرده‌وه که شه‌پۆلێکى به‌فربارین له ده‌ڤه‌رى پشده‌ر و بنارى قه‌ندیل له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکردووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، وێنه‌ى به‌فربارینى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ده‌ڤه‌رى پشده‌ر و بنارى قه‌ندیل، زنجیره چیاى کێوه‌ڕه‌ش.
هه‌روه‌ها پێشبینى کردووه ئه‌و شه‌پۆله به‌فره تا سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وامببێت له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار