فه‌رمانده‌یه‌ک له به‌رزاییه‌کانى جۆلان به‌شێوه‌ى کت‌وپڕ گیانى له‌ده‌ستدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، که جه‌نه‌راڵ (فرانسیس فیپ سانزیرى) فه‌رمانده‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى به‌شێوه‌یه‌کى کت‌وپڕ له به‌رزاییه‌کانى جۆلان کۆچى دوایى کردووه وبێ ئه‌وه‌ى هۆکارى مردنه‌که‌ى ئاشکرا بکات.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسى له‌وه‌شکردووه، که ئه‌و جه‌نه‌راڵه بۆ پاراستنى ئاشتى به‌شێوه‌یه‌کى نمونه‌ى کارى کردووه.
جه‌نه‌راڵ سانزیرى له ساڵى 1957 له غانا له‌دایک بووه‌و له ساڵى 2017 ه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى بووه له به‌رزاییه‌کانى جۆلان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رێگرى له کێشه‌ى پێکدادانى سه‌بازى له‌نێوان ئیسرائیل و نه‌یاره‌کانى له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار