سه‌رۆکى جه‌هه‌به هێرشى کرایه‌سه‌ر
ئه‌و که‌سانه‌ى هێرشیان کردووه‌ته سه‌رى دروشمى "با په‌که‌که بچێته ده‌ره‌وه"یان ووتووه‌ته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مال کڵچدارئۆغڵو سه‌رۆکى گشتیى پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په)، دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى کرد له پرسه‌ى سه‌ربازێکدا له شارۆچکه‌ى چوبوک له‌لایه‌ن گرووپێکه‌وه پرۆتێستۆکرا و رووبه‌ڕووى هێرش بووه‌وه، پاشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه برایه ماڵێکى ناوچه‌که.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ نزیک له حکومه‌تى ئه‌ردۆغان بڵاویکرده‌وه کڵچدارئۆغڵو به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له پرسه‌ى یه‌نه‌ر کرکچى که له‌میانه‌ى پێکدادان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى په‌که‌که له‌سه‌ر سنوورى تورکیا-عێراق گیانى له‌ده‌ستدابوو، سه‌ردانى چوبوکى کرد.
دواى ئه‌نجامدانى نوێژى مردوو له مزگه‌وتى ئاککوزولو، گرووپێک سه‌ره‌تا پڕۆتێستۆى کڵچدارئۆغڵویان کرد و دواتر "به شه‌ق و بۆکس هێرشیان کرده‌سه‌رى".
ره‌وشى ته‌ندروستى کڵچدارئۆغڵو باشه و ئه‌و که‌سانه‌ى هێرشیان کردووه‌ته سه‌رى دروشمى "با په‌که‌که بچێته ده‌ره‌وه"یان ووتووه‌ته‌وه.
پاسه‌وانه‌کانى و هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌ستبه‌جێ کڵچدارئۆغڵوویان دوورخسته‌وه و بردیانه ماڵێکى ناوچه‌که.