نیوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان چوونە پاڵ دەنگە ناڕازییەکان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چوار پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی خۆیان دەردەبڕن بۆ پەرلەمانتاری جوڵانەوەکەیان لە بەغدا و داوا دەکەن نارەزایەتیەکان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها رەخنە لە شاسوار عەبدولواحید دەگرن کە سیاسەتی "تەخوێنکردن"ی بەکارهێناوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ رایانگەیاند بڕیاری دەستە جەمعی لەناو جوڵانەوەکەدا نەماوە و لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە راشیانگەیاند ڕێگە نادەن جوڵانەوەکە بکرێتە بازنەیەکی تری "شکستی سیاسەت و ئامرازی خولیا و بەرژەوەندی تایبەتی".

ئەمڕۆش هەریەکە لە شادی نەوزاد، کاوە عەبدولقادر، سیروان بابان و مەم بورهان قانع، ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ نارەزایەتیانەو رایانگەیاند "ئێمە پێمانوایە راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی باڵای (نەوەی نوێ) و فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رووناکی خستووەتە سەر کێشە و بابەتی گرنگ و دەبێت لەبەرچاوبگیرێت".

 ئەو چوار پەرلەمانتارە لە دەشڵێن "لە ململانێ سیاسییەکانی کوردستاندا، رویداوە دەزگا جاسووسییەکان  پەنا بۆ ناوزڕاندن و ئابڕوبردن و درۆ و بوختان دەبەن، بەڵام جێگای داخە خەلکانێک کە خۆیان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن بزانن، پەنابەرنە بەر تەخوین و ناوزڕاندن و دروستکردنی تۆمەتی ئەخلاقیی بێبنەما بۆ کەسە نزیکەکانی خۆیان".

ئەوەش دوای ئوە هات کە شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ‌ دووشەممە رایگەیاند "له‌م رۆژگاره‌دا ته‌نها به‌هۆى پاره‌‌و پۆسته‌وه‌ هاورێى راسته‌قینه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت، باس له‌وه‌ش ده‌کات کاتێک ده‌ستیان به‌ دروستکردنى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ‌ کردوه‌ متمانه‌ى به‌کۆمه‌ڵێک که‌س کردوه‌‌و باسى خه‌ونى گه‌وره‌یان کردوه".

 هەروەها راشیگەیاندبوو " پارتى و یه‌کێتى که‌وتونه‌ته‌ کڕینى خه‌ڵکانى ناو جوڵانه‌وه‌که‌ ".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار