وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ردانى کارمه‌ندان بۆ وه‌زاره‌ته‌که‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

2019-04-23 11:28:04



هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانیکردنى کردنى سه‌رجه‌م کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى قه‌ده‌غه‌ کرد.

به‌پێى نوسراوێکى فه‌رمى که‌ واژۆى که‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، سه‌ردانیکردنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ سه‌رجه‌م کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌رانى میلاکى فه‌رمانگه‌کانى وه‌زاره‌ته‌که‌ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو، کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌ران سه‌ردانى باره‌گاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى مامه‌ڵه‌کان یان بۆ سه‌ردانیکردنى تایبه‌ت، جگه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ى بانگهێشت ده‌کرێن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌وه‌.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار