دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەستەنبوڵەوەدا
 
                        
                    7 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا دوای تاوتوێکردنی ئەو تانە نائاساییانەی ئەکەپە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵیدا چەند بڕیارێکیدا.
دامەزراوەکە بەپێویستی نەزانی لێکۆڵینەوە بکرێت لە ھەژمارنەکردنی دەنگی ئەو کارمەند و فەرمانبەرانەی بە بڕیارنامەکان کە وەک یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە کاردوورخراونەتەوە. بەمجۆرەش بڕیاریدا ئەو دەنگدەرانە دەتوانن دەنگ بدەن.
ئەکەپە لە تانەکانیدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو، لەناو ٤١ ھەزار و ١٣٢ دەنگدەردا، دوو ھەزار و ٣٠٨یان مافی دەنگدانیان نەبووە و ١٠ ھەزار و ٢٩٠ دەنگدەر ھەم لە گرتووخانە و لە لیستی دەنگدەرانی دیکەیش دەنگیان داوە.
ئەکەپە بانگەشەی ئەوەشی کردبوو، پێنج ھەزار و ٢٨٧ حوکمدراو ناویان لە لیستی دەنگدەرانی ئەستەنبوڵ تۆمار کراوە و ٢٣٧ دەنگدەریش کە ناونیشانی نشینگەیان "گرتووخانە"یە و لەگەڵ ٢١ ھەزار و ٧٨٢ کەس کە تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و بیرکۆڵن ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا تۆمار کراوە.
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لەبارەی تانە نائاساییەکان سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ، بڕیاریدا بە لێکۆڵینەوە لە ٤١ ھەزار و ١٣٢ کەس لەگەڵ سەرۆکی دەستەی سەر سندوق و ئەندامانی کە فەرمانبەرنین.
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
  
                         
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                     
                         
                         
                         
                        
