فازڵ میرانی: لەسەدا ٩٠ی کارەکانی پەیوەست بە پێکھێنانی حکومەتمان بڕیوە

2019-04-23 18:51:37



ھاوڵاتی

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەسەدا ٩٠ی کارەکانی پەیوەست بە پێکھێنانی حکومەتيان بڕیوە و کێشەی گەورە لەبەردەمیاندا نەماوە، بەڵکو ئەو کێشانەی ماون بچوکن.

فازڵ میرانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، "راستە ھەڵبژاردنیان کردووە، بەڵام دەرفەت بە ھاوبەشەکانیان دەدەین بیربکەنەوە، دواتر بگەنە بڕیارێکی ھاوبەش".

وتیشی "بەربەستی گەورە لەبەردەمماندا نەماوە".

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دواکەوتنی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتى بە ئاسایی دانا لەپێناو سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردبوو "ئەم دواکەوتنە ئاساییە، بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان وادەخوازێت، کە کاتی تەواو بدرێتە پرۆسەی گفتوگۆی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار