ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، ڕۆژنامەنووس و چاودێری میدیا بۆ ‌هاوڵاتی: هه‌ڵپه‌ی میدیا سه‌ریکێشاوه بۆ پێشێلی ئه‌خلاقی‌و سووکایه‌تی به ‌مرۆڤ ‌و یاسا

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: نازەنین گۆران

ئهرسهلان رهحمان، ڕۆژنامەنووس و چاودێری میدیا لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتی دا کە بەبۆنەی ١٢١ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی لەگەڵی سازی کردوە، باسی کاریگەرییە خراپەکانی میدیا لەسەر تاک و کۆمەڵگە لەم ساڵانەی دواییدا دەکات کە بە بڕوای ئەو بەهۆی ناپیشەیی بوون و هەڵپەوە، کاری هەندێکیان سەریکێشاوە بۆ «تاوانی میدیایی و پێشێلی ئهخلاقی کاری رۆژنامهوانی و سوکایهتی به مرۆڤ و رێسا و یاسا».

ئەرسەلان رەحمان لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت هەندێک میدیا بۆ لایک و کۆمێنت هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.

هاوڵاتی: وەک چاودێرێکی میدیا لەکوردستان، میدیاکانی کوردستان چۆن پۆلێن دەکەی؟ جیاوازییەکانیان چین؟

ئهرسهلان رهحمان: میدیا له ههرێمی کوردستان میدیاییهکی وابهستهیه به سیاسهتی حزب و کهسایهتییه سیاسییهکانهوه. تاک و تهرا نهبێت، ههوڵی دامهزراندنی میدیای ئههلی له ههرێمی کوردستان ههبووه و بهردهوامه، بهڵام  میدیایهکی لاوازه و توانای بهردهوامی لهدهستداوه و بازاڕی کار و ههلی گونجاو و سهرمایهی پێویست، بۆی دهستهبهر نهبوونه تا بتوانێت لهسهر پێی خۆی بوهستێت.  جیاوازی کهناڵ و دامهزراوه میدیاییهکانیش، ئهو ئهڵقهی سیاسهت و بهرژهوهندیانهیه که حزب و کهسایهتییه سیاسییهکان له یهک جیا دهکاتهوه. بهگشتیی له رووی ناوهڕۆکهوه، پهیامهکانیان دهرخهری هێڵی سیاسی خاوهنهکانیانه و له رووی فۆرمهوه ههموویان لهیهک دهچن و «هیچی نوێ لهژێر تیشکی خۆردا نییه« ئهوهی ههیه، لاساییکردنهوهی شێوهی کارکردنی یهکتر و دووبارهکردنهوهی یهک فۆرمی دیاریکراوه.

هاوڵاتی: ئەوەی من لەتۆ تێگەشتبێتم کە میدیاکانی خۆمان تەنها وابەستەیە بە سیاسەت، نەک خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان؟ 

ئهرسهلان رهحمان: بهڵێ به گشتیی میدیای ئێمه لهپێناو خهڵکدا کار ناکات، تهنیا چاوی لهوهیه خاوهنهکهی رازی بکات و خزمهتی پهیامی سیاسی خاوهنهکهی بکات، جا حزب بێت یان کۆمپانیا بێت یاخود کهسایهتی سیاسی بێت. ههر بۆیه دهبینین له زۆربهی حاڵهتهکاندا، خهڵک به گشتیی نیگهرانه له پهیامی میدیایی و ههست دهکات میدیا تهعبیر له ئێش و ژانی ئهو ناکات و ئاوێنهی واقیعی حاڵی نییه.

كاتێك میدیاكارێك هه‌ست ده‌كات به‌رنامه‌كه‌ی بینه‌ری نه‌ماوه‌،

په‌نا بۆ ئه‌وه‌ ده‌بات، منداڵێك بێنێته‌ سه‌ر شاشه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 13 و 14 ساڵیدا

به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڵێت "خیانه‌تم لێكراوه‌"


 

هاوڵاتی: ئایا میدیا لەکوردستان بوەتە بەشێک لەتاوان و هاندان بۆ تاوان  یان بوەتە هۆی ئاساییکردنەوەی بەشێک لەتاوانەکان بەتایبەت تاوانە کۆمەڵایەتییەکان؟

ئهرسهلان رهحمان: پرسه کۆمهڵایهتییهکان پرسی ههستیارن، پێویستیان به شارهزایی ههیه و ناکرێت ههرکهس چۆنی پێ خۆش بێت وا رووماڵیان بکات. ئێستا میدیا به تایبهتی کهناڵه بینراوهکان، دهزانن ئهو بابهتانه جێی سهرنجن و بینهریان لێ کۆدهبێتهوه، بڕوانه دهبینین، ههر کهناڵێک یان بهرنامهیهک ههست بکات بینهری نهماوه، پڕ دهداته کهیسێکی تاوان و دهیکاته کهیسی سهرهکی خۆی و بێ گوێدانه سهرهتاییترین بنهماکانی کاری میدیایی و پیشهیی و ئهخلاقی پیشهکهی کاری لهسهر دهکات. تهنانهت ههندێکیان بوونهته مایهی پهرهسهندنی تاوانهکان و گۆڕینی سرووشتی تاوان، له تاوانی ئاساییهوه بۆ تاوانی دڕندانه و بێبهزییانه یان تاوانی رێکخراو و پیلان بۆ دانراوه. بۆ نموونه، کاتێک میدیاکارێک ههست دهکات بهرنامهکهی بینهری نهماوه، پهنا بۆ ئهوه دهبات، منداڵێک بێنێته سهر شاشه و له تهمهنی 13 و 14 ساڵیدا به گریانهوه دهڵێت «خیانهتم لێکراوه«، یان کهسێک دێننه سهر شاشه دهڵێت «تهمهنم چوار ساڵ بووه براکهم و دراوسێمان دهستدرێژییان کردووهته سهرم و منیش پێمخۆشبووه«. یانی له تهمهنی چوار ساڵیدا، ههستی سێکسی ههبووه و چێژی له کرداری دهستدرێژی کردنه سهری وهرگرتووه. یان نموونهیهکی دیکه، کهناڵێک منداڵێکی تهمهن 7 ساڵی هێناوهته سهر شاشه و بردوویهتییه شوێنی تاوانێک و باسی ئهوه دهکات، کهسێک رفاندوویهتی و دهستدرێژی سێکسی کردووهته سهری. ئهم جۆره کارکردنه تهنیا یاریکردنه به ئادابی گشتی کۆمهڵگه، برهودانه به تاوان، تێکدانی ئاسایشی کۆمهڵایهتی خهڵک و ئاسایشی دهروونی تاکه.

هاوڵاتی: کەوایە ئاستی خراپی میدیا پەیوەندی بەلایەنی پیشەیی رۆژنامەوان و بەرێوبەرەکانی میدیاوە هەیە، یان ئەو کەسانەی لەپشتەوە، میدیاکان ئاراستە دەکەن ؟

ئهرسهلان رهحمان: بهڵێ به گشتیی، هێشتا له قۆناغێکداین، که ناتوانین بڵێین گهیشتووینهته نیوهی رێگهش، ئێمه راسته تهکنیکی نوێی میدیاییمان ههیه، بهڵام عهقڵی میدیایی پیشهگهرانهمان کهمه. دهسهڵاتی ئیداری و دارایی میدیاکان له لایهک و کارهکتهر و میدیاکارهکان و سایهی سهر میدیاکان کاریگهرییان لهسهر ئهدای پیشهییانهی میدیا درووستکردووه، بهڵام رهنگه توانیبێتیان نوێترین ئامێر و تهکنۆلۆجیای میدیایی دابین بکهن.

كه‌ناڵێك منداڵێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵی هێناوه‌ته‌ سه‌ر شاشه‌ و

بردوویه‌تییه‌ شوێنی تاوانێك و باسی ئه‌وه‌ ده‌كات،

كه‌سێك رفاندوویه‌تی و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ری.

ئه‌م جۆره‌ كاركردنه‌ ته‌نیا یاریكردنه‌ به‌ ئادابی گشتی كۆمه‌ڵگه‌.

هاوڵاتی: لەم چەند ساڵەی دواییدا، میدیاکانی کوردستان لەپاڵ دەزگا فەرمییەکانی خۆیاندا، چالاکانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، هەندێک جار هەست دەکرێت، میدیا دەیەوێ لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ختوکەی هەستی خۆێنەر بدات، لەپێناو کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت. هەندێک جار هەست دەکرێت هەواڵی جدی کەم بونەتەوە،  ئایا ئەمانە نابنە هۆی ئەوەی وەرگر متمانەی بە میدیاکان نەمێنێت؟ یان سەر لەخوێنەرێکی سادە بشێوێنێت و چەواشەی بکات؟

ئهرسهلان رهحمان: ههژموونی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان وایکردووه، میدیای تهقلیدی بۆ رێگرتن له قهتیسمانهوهی پهیامهکانی پهنای بۆ بهرێت. ئهو پهنابردنه مافێکی ئاسایی میدیای تهقلیدییه. بهڵام ئهوهی ئاسایی نییه، بهلاڕێدابردن، چهواشهکاری، ساختهکارییه له دووباره بڵاوکردنهوهی پهیامهکان له رێی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانهوه. نموونهکانی ئهو چهواشهکارییه زۆرن. بهکارهێنهرانی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان هۆشیارانهتر له میدیاکارانی کهناڵهکان درکیان پێکردوون. بهداخهوه بۆ کۆکردنهوهی لایک و کۆمێنێت، زۆرێک له کهناڵه میدیاییهکان دهستپارێزیی ناکهن. ئهوهندهی مهبهستیانه، وهرگر چهواشه بکهن و ناچاری بکهن کرته لهسهر لینکی ههواڵ یان ڤیدیۆکانیان بکات، ئهوهنده مهبهستیان نییه به درووستی پهیامهکانیان بگهیهنن. زۆر جاریش میدیای تهقلیدی، به ههموو ههژموونی خۆی و ئیمکانیاتی ماددی و مرۆییهوه کهوتووهته تهڵهی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان. زۆرجار ههرزهترین پهیج و ئهکاونتی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان له توانایدا بووه، دهوڵهمهندترین کهناڵی کوردیی له رووی ماددی و مرۆییهوه له خشتهبهرێت. به جۆرێک که جیاوازی نێوان ههواڵی ههڵبهستراو و ههواڵی درووست نهکات.

زۆرجار هه‌رزه‌ترین په‌یج له‌ توانایدا بووه‌

ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌ناڵی كوردیی له‌ رووی ماددی و مرۆییه‌وه‌ له‌ خشته‌به‌رێت.

هاوڵاتی: رۆڵی دامەزراوە یاساییەکان و سەندیکاکانی رۆژنامەنوسان و پەرلەمان چییە، لە دۆخێکدا کە وەرگری کورد لەبەردەم هێرشێکی گەورەی میدیاییدایە کە زۆریەک لەو میدیایانە شەڕی یەکتر دەکەن، یان هەندێکیان وەک بزنسێک بەکاری دەهێنن بۆ کۆکردنەوە بینەر، بەبێ هەستکردن بەبەرپرسیارێتی ؟

ئهرسهلان رهحمان: رۆڵی دامهزراوهکان ههریهک له بواری خۆیدا گرنگه، رۆڵی یاسا گرنگه، بهڵام ئهمه بۆ کهی و چۆن و له کوێ. کاتێک له ههرێمی کوردستان کار بهو یاسایانه ناکرێت، که له بواری میدیادا پهرلهمان دهریکردوون، ئیدی قسهکردن لهو روهوه تهنیا ئاسنی سارد کوتانه. سهندیکا رهنگه ئازا بێت بۆ داخستنی کهناڵێکی منداڵان، وهزارهتی رۆشنبیری رهنگه ئازا بن بۆ رێگرتن له پهخشی کهناڵێکی منداڵان به زمانی کوردی، بهڵام هیچ کات ناتوانن، به کهناڵه سهرهکییهکانی حزب و کهناڵی کهسایهتییه سیاسییهکان، ورته بکهن. ئهوانهی پێشێلکاری بهرامبهر به مافی خهڵک، مافی مرۆڤ، مافی منداڵ، ژن و گهوره و بچووک تهنانهت پێشێلکاری بهرامبهر به مافی تۆمهتباران دهکهن، کێن؟ مهگهر کهناڵه خاوهن ئیمکانییهتهکان نین؟ بهڵام کوا بهیاننامهیهکی سهندیکا تهنانهت جورئهتی ئهوهی تێدابێت، ئیدانهی پێشێلکارییهکانی ئهو کهناڵانه بکات؟ بهرپرسیارێتی له میدیای کوردیدا، پرسێکی غائیبه. ئهوهی ههشه بهرپرسیارێتییه له ئاست پاراستنی بهرژهوهندی خاوهنهکانیان. ههشیانه تاک و تهرا رهنگه له ههندێک پرسدا بهرپرسیارێتی لهبهر چاو بگرێت.

هاوڵاتی: ئەرکی وەرگر چی دەبێت لەناو فەوزای میدیادا ؟ ئایا ئەبێت ئیتر سەیری ئەو میدیایانە نەکات؟ یان چی بکات بۆ ئەوەی هێڵی رەش و سپی لەیەکتر جیابکاتەوە و چەواشە نەکرێت؟

ئهرسهلان رهحمان: خۆشبهختانه وهرگرێکی چاوکراوهتر به بهراورد به چهند ساڵی رابردوو درووست بووه. ئهو وهرگره به کۆمێنت بۆچوونی خۆی دهردهبڕێت. بۆ نموونه سهیری ئهو بهرنامهیه بکرێت که باسی له دهستدرێژی بۆ سهر منداڵێکی چوار ساڵ دهکات و له پهیجی کهناڵهکه و میدیاکارهکه له فهیسبووک بڵاوکراوهتهوه، ههزاران کۆمێنت نووسراوون، له سهدا 98 و بگره زیاتری کۆمێنتهکان ئیدانهی بهرنامهکه و مهرامی میدیاکارهکه دهکهن و رهتیدهکهنهوه، بڕوا بهو جۆره چیرۆکه ههڵبهستراوانه بکهن. سهرهڕای ئهوه، وهرگر پێویسته بڕوا به ههموو شتێک نهکات که دهیبنێت، دهیبیستێت و بڵاودهکرێتهوه. چونکه مهرج نییه ههموو ئهوهی وهک بابهتی میدیایی بڵاودهکرێتهوه، راست بێت. پێویسته وهرگر ههمیشه به گومانهوه بڕوانێته پهیامهکان. به تایبهتی پهیامی میدیای کوردی. چونکه میدیای کوردی ناتوانێت له پاڵ دهزگاکهی خۆی، زانیاری پشتڕاست بکاتهوه و دهستی پێی رابگات، ناچاره پهنا بۆ ئاژانسی دهرهکی دهبات.

خۆشبه‌ختانه‌ وه‌رگرێكی چاوكراوه‌تر

به‌ به‌راورد به‌ چه‌ند ساڵی رابردوو درووست بووه‌

هاوڵاتی: هەڵپەی هەندێک میدیاکان، تاوانە کۆمەڵایەتییەکان زۆر دەوروژێنن و گەورەی دەکەن، هەندێک جار پێش حوکمی دادگا دەکەون، لەوانەیە دۆسییەکە بەلاڕێدا ببن وەک ئەوەی لەکەیسی سێوان قادر بینرا. دەکرێت بڵێن ئەمەش هەر بۆ لایک و کۆمێنت و کۆکردنەوەی بینەر و شەڕی یەکەمینە یان نەزانین و ناپێشەیە یان سەرقاڵکردنی خەڵک و لەبیربردنەوەی کێشە سەرەکییەکانی خەڵکە؟

ئه‌رسه‌لان ره‌حمان: هه‌ڵپه‌ی میدیا سه‌ریکێشاوه‌ بۆ زۆر تاوانی میدیایی و پێشێلی ئه‌خلاقی کاری رۆژنامه‌وانی و سوکایه‌تی به‌ مرۆڤ و رێسا و یاسا. نه‌ک هه‌ر له‌ تاوانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ته‌نانه‌ت له‌ تاوانه‌کانی کوشتن و تاوانی رێکخراویشدا، له‌ تاوانه‌ تیرۆریستییه‌کانه‌وه‌ بگره‌ تا رووداوی هاتوچۆ، میدیا بووه‌ته‌ هۆی شێواندن و به‌لاڕێدا بردنی زۆرێک له‌ دۆسییه‌کان و درووستکردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌دا. ئه‌وه‌ی سه‌ره ‌واوێک له‌ باره‌ی میدیاوه‌ بزانێت، ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ بزانێت، که‌ نابێت شتێک بڵاوبکرێته‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌ و دادوه‌ری درووست بکات، یان ببێته‌ هۆی شێواندنی دۆسییه‌کان. هه‌موو میدیاکارێک ده‌بێت ئه‌و رێسا قانوونییه‌ی له‌به‌رچاوبێت، که‌ تۆمه‌تبار بێ تاوانه‌ تا به‌ به‌ڵگه‌ و له‌ دادگا تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لمێنرێت. به‌ڵام میدیای ئێمه‌ به‌ ره‌هایی نه‌ڵێم، گوێ به‌وه‌ نادات. زۆر جار بۆ لایک و کۆمێنت، ده‌ستی بۆ هه‌موو شتێک بردووه‌. نه‌ک هه‌ر تاوانه‌کان، به‌ڵکو بۆ هه‌واڵی ئه‌وه‌ی به‌یانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌ یان ته‌واوکاری ره‌مه‌زانه،‌ که‌ناڵ هه‌بووه‌، پێش بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌وقاف و بینینی مانگ، له‌ سایت و په‌یجه‌که‌ی رایگه‌یاندووه‌، سبه‌ی جه‌ژنه‌. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ئێمه‌ یه‌که‌مین یان بێ رکابه‌رین، جا کارکردن به‌و جۆره‌ بێت، ده‌بێت ئاواته‌ خوازبین که‌ که‌س رکابه‌ری ئه‌و چه‌وتی و هه‌ڵه‌ و بێ ئیتیکییه‌ میدیاییه‌یان نه‌کات.

 

ئهرسهلان رهحمان:

بهکالۆریۆس لهراگهیاندن، کۆلیجی زانسته مرۆڤایهتییهکان، بهشی راگهیاندن/ رۆژنامه، زانکۆی سلێمانی (2005 - 2006)

دبلۆم له راگهیاندن، بهشی راگهیاندنی پهیمانگهی تهکنیکی ههولێر، (2001 - 2002).

به بێ پچڕان له (2006)هوه له ژمارهیهک سایت و کهناڵی تهلهڤزیۆنی و گۆڤار و رادیۆ، وهک داڕێژەر (محرر) کاری کردووه.

بۆ ماوهی 3 ساڵ له بهشی راگهیاندنی پهیمانگهی تهکنیکی ههولێر، وانهی هونهرهکانی نووسینی رۆژنامهوانی وتووهتهوه.

دامهزرێنهر و بهڕێوبهری سایتی رۆژنامهوانی یە، که یهکهم سایتی کوردییه تایبهت به هونهر و زانستی پیشهی رۆژنامهوانی و تا ئێستا بهردهوامه له کارکردن.

له بواری نووسینیشدا به هاوبهشی دوو کتێبی له بواری ژانرهکانی نووسینی کاری رۆژنامهوانی چاپ و بڵاوکردووهتهوه.

له‌ 2015شدا کتێبێکی به‌ ناونیشانی (شه‌ڕی ده‌روونی داعش و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ میدیای کوردیدا) چاپ و بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار