بۆمبى چێنراوى به‌رده‌م کابینه‌ى نوێ

هێزە سیاسییەکان بەناکۆکییەکی قووڵەوە پرسی هێزەکانی 70 و 80 دەبەنە نێو کابینەی نوێوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

لایهنه سهرهکییه پێکهێنهرهکانى کابینهى نوێی حکومهت، بهتایبهتى یهکێتى و گۆڕان لهئێستاوه چاویان له ئایندهى هێزهکانى پێشمهرگهیه لهو کابینهیهدا، گۆڕان پێداگره لهسهر یهکخستهوهى تهواوهتى هێزهکان، یهکێتیش دهڵێت ئهو پرسه کاتى دهوێت و « به خهیاڵ  بڕیار ناکرێت».

بهپێى بریارى ژماره 19ى پهرلهمان که له ساڵى 2015 دهرچووه دهبوو هێزهکانى یهکهى 70ى یهکێتى و 80ى پارتى له ماوهیهکى کورتدا یهکبخرایانهتهوه، بهڵام  چوار ساڵ بهسهر ئهو بریارهدا تێپهڕ بووه و هێشتا نهتوانراوه یهکبخرێنهوه

لهماوهى چهند ساڵی رابردوودا 14 لیواى هێزهکانى پێشمهرگه یهکخراونهتهوه، بهجۆرێک ئهگهر فهرماندهى لیواکه پارتى بێت، جێگرهکهى یهکێتییهو ئهگهر فهرماندهى لیواکه یهکێتى بێت، جێگرهکهى پارتییه.

مستهفا چاوڕهش، لێپرسراوى مهڵبهندى 9ى هێزهکانى پێشمهرگهى یهکێتى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت»مهسهلهى  ئهوهى له کابینهى نۆیهم هێزه چهکدارهکان بکرێنه هێزى نیشتمانى،  ئهوه به خهیاڵ و به بریاڕ ناکرێت، ئێمه له 2006 و دهیان  کۆبونهوهمان کرد وهک فهرماندهیى یهکێتى و فهلهکى پارتى، بۆ تهوحیدى هێزى پێشمهرگه لهوکاتهوه توانیومانه 14 لیوا تهوحید بکرێن، باقییهکهى  هێشتا هێزهکانى 70 و هێزهکانى 80 ماون».

وتیشى ئهو 14 لیوایهى یهکخراوه ئێستاش نهتوانراوه پێداویستییهکان و کارهکانیان یهکبخرێت که بودجهى زۆرى دهوێت «چەک جلوبهرگ و بارهگاى وهک یهک نییه و چەکەکانیان ههریهکهو له ئاوازێک دهخوێنێت، به کۆستهر دهیانبهین و دهیانهێنینهوه، که مهفروزه لیواکه ئوتومبێلى خۆى ههبێت».

مستهفا چاوڕهش جهختى لهوهکردهوه، که یهکێتى لهپێش ههموو لایهنه سیاسییهکانهوه دهیهوێت هێزهکانى پێشمهرگه بکرێنه هێزى نیشتمانى و وهک هێزى حزبى نهمێنن، «با  کهس موزایهده نهکات بۆ یهکگرتنهوهى هێزى پێشمهرگه، یهکێتى لهپێش ههموو لایهنهکان لهگهڵ ئهوهدایه ببێته هێزى خهڵک، دهبێت ههوڵى بۆ بدهیت و وهختى زۆرى دهوێت».

بهپێی رێککهوتنهکانى پارتى لهگهڵ ههریهکه له یهکێتى و گۆڕان، وهزارهتى پێشمهرگه لهکابینهى نوێدا پشکى یهکێتى دهبێت و ههریهکه له جهبار یاوهر، شۆڕش ئیسماعیل، مستهفا چاوڕهش کاندیدن، بهڵام ئهگهرى بههێز ئهوهیه شۆڕش ئیسماعیل پۆستهکه وهربگرێت.

ههر بهپێی رێککهوتنهکان، سهرۆکى ههرێم دوو جێگرى دهبێت که دهدرێن به یهکێتى و گۆڕان و یهکێکیان تایبهت دهبێت به هێزه چهکدارهکان، بهڵام تائێستا ئهو پرسه بهتهواوى رووننهکراوهتهوه.

شاخهوان رهئوف بهگ، ئهندامى فراکسۆنى گۆڕان و بڕیاردهرى لیژنهى پێشمهرگهو ئاسایش و ناوخۆ له لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «تا ئێستا چوار کۆبونهوهمان کردووه له لیژنهکهدا و نوسراومان کردووه بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانى 70 و 80ى پارتى و یهکێتى «.

ئاماژهى بهوهشکرد، ئهگهر ئیرادهى سیاسى ههبێت بۆ یهکخستنهوهى هێزهکان دهتوانرێت لهماوهى چوار ساڵى کابینهى نوێى حکومهتدا هێزهکان یهکبخرێتهوهو بکرێته نیشتمانى.

ئهو پهرلهمانتارهى گۆڕان جهختى لهوهشکردهوه که بهرنامهى بزوتنهوهى گۆڕان کارى لهسهر دهکهن بۆ ئهوهى هێزهکانى پێشمهرگه بکرێنه هێزێکى نیشتمانى.

به وتهى شاخهوان رهئوف بهگ، زیاتر له سهد ههزار چهکدارى هێزى پێشمهرگه لهدهرهوهى وهزارهتى پێشمهرگهدایه.

لهساڵانى رابردوودا، چهندین ههوڵدران بۆ یهکخستنهوهى تهواوهتى هێزهکانى پێشمهرگه، بهڵام ههوڵهکان بێ ئهنجام بوون و هێزهکانى 70ى یهکێتى و 80ى پارتى لهدهرهوهى وهزارهتى پێشمهرگه ماونهتهوه.

ههروهها بهپێی پڕۆژهى چاکسازى له وهزارهتى پێشمهرگه که به هاوبهشى لهنێوان هاوپهیمان و وهزارهتى پێشمهرگه ئامادهکراوه، دهبێت هێزهکانى پێشمهرگه بکرێنه نیشتیمانى و یهکبخرێنهوه.

راوێژکارێکى وهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێم دهڵێت، هێزهکانى پارتى و یهکێتى پێکهوه ئیشیان کردووهو ململانێیان ههبووه گۆڕینى ئهم دوو هێزه لهفهرمانى حزبییهوه بۆ فهرمانى حکومى بڕیارى سیاسى دهوێت.

لیوا بهختیار محهمهد، له لێدوانێکدا بههاوڵاتی وت «ههموو ئیشێک له وڵاتان حکومهت دهیکات، بهڵام حکومهتیش لهپێکهاتهى حزبهکانه، له پرسى پێشمهرگهدا لهکوردستاندا دهبێت بگهڕێیتهوه بۆ حزبهکان، لهبهرئهوهى  پارتى و یهکێتى هێز و سوپایان ههیه، گۆڕینى ئهم دوو هێزه لهفهرمانى حزبییهوه بۆ فهرمانى حکومى بڕیارى سیاسى دهوێت».

لیوا بهختیار پێیوایه یهکسختنهوهى هێزهکان خشتهى زهمهنى دهوێت و به شهو رۆژێک ناکرێت، «هێزهکانى یهکێتى و پارتى مێژوویهکیان ههیه له ئیشکردن پێکهوه لهململانێ و تهنانهت له شهڕى ناوخۆ ئینکار ناکرێت، دانانى بهرنامهیهک له ژێر چهترى حکومهتى ههرێم رێکهوتنى سیاسى دهوێت بودجه و کاتى زهمهنى دهوێت».

لیوا بهختیار هێماى بۆ ئهوهشکرد به چوار ساڵ ئیتفاقى سیاسى و درووستبونى متمانه لهسهدا 80ى تهواو بکرێت، «دهبێت خهڵکهکه وا پرۆفشناڵ بکهیت و پهروهرده بکرێت، ئهمهش کاتى دهوێت».

ئهوهشى روونکردهوه یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه بودجهى دهوێت، ئهگهر وهک نموونه ژمارهى هێزهکان به سهد ههزار کهس دیارى بکرێن، دهبێت موچهو جل و بهرگ و خواردنى کارمهند و ئهفسهرهکان دابین بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار