هێرشکرایه سه‌ر چوار که‌شتى بازرگانى که دوانیان گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌وته
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تی ئیمارات رایگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێکی نه‌ناسراوه‌وه هێرشکراوه‌ته سه‌ر چوار که‌شتی بارزگانى له ئاوه‌کانى نزیک ئه‌و وڵاته‌دا و زیانێکی زۆریان پێگه‌یشتووه و سعودیه‌ش ده‌ڵێت دوانیان گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌وت بووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌کان هیچ زیانێکی گیانى لێ نه‌که‌وتووته‌وه، به‌ڵام زیانى مادى زۆر به‌ر که‌شتییه‌کان که‌وتووه و مه‌ترسى له‌سه‌ر بازرگانى و جوڵه‌ى که‌شتییه‌کان له ناوچه‌که دروستکردووه.
هاوکات هه‌ر یه‌ک له به‌حره‌ین و سعودییه و میسر و عه‌مان و ئوردن داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى به په‌له ده‌که‌ن له رووداوه‌که و شێوازى هێرشه‌که.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه رایگه‌یاندووه، دوو له‌و که‌شتیانه سعودین و گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتبوون و به‌و کرداره‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى بازاڕه‌کانى نه‌وتى جیهانى دروست ده‌بێت.
په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێران و ئه‌مریکا له ناوچه‌که به ته‌واوى گرژبووه و له ماوه‌ى رابردوو ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روى هورمزى کرد به رووى که‌شتییه بارزگانى و جه‌نگییه‌کاندا و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازى ده‌کات له ئێران ده‌کات.