وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم گۆڕانکارى له موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رێنمایى نوێى له باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌رکرد، به‌پێى رێنماییه‌که‌ش گۆڕانگارى به‌سه‌ر مووچه‌کانیاندا دێت
به‌پێى رێنمایى ژماره‌ى (10)ى ساڵى 2019ى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ئاڕاسته‌ى گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کراوه، تێیدا رێنماییه‌کى نوێ له‌باره‌ى ماف و ئیمتیازاتى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌رکراوه.
به‌پێى رێنماییه‌که، گۆڕانکارى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستدا دێت و جگه له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌کاتى گه‌شتکردن وه‌کو شاندى حکومى هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ساڵانه‌ى وه‌کو گرێبه‌ستیش فه‌رمانبه‌رن، له‌کاتى بوونیان به فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یى به خزمه‌ت بۆیان هه‌ژمار ده‌کرێت.