سێ کەس دەچنە کێبڕکێی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، سەروەر خەلیل
هەریەکە لە فەرەیدون عەبدولقادر و عەبدولرەحمان سدیق و عوسمانی حاجی مەحمود، دەچنە کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی پارێزگای کەرکوکەوە بە رێکەوتنی نێوان مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ.
بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتى هەریەکە لە بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ، رێکەوتوون یەکیک لەو سێ کەسە بکرێت بە پاریزگاری کەرکوک، تاکو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پاریزگاکان کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی بە هاوڵاتى راگه‌یاند «دواى پێکهێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسی کەرکووک و بەغدا چارەسەردەکرێن، وەک ئەوەی لە رێککەوتنی نێوان کۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانیدا ھاتووە».
هه‌رله‌وباریه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی تایبه‌تی دانوستانکاری پارتى له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پرسی که‌رکوک به هاوڵاتى راگه‌یاند که پرسی کاندیده‌کانى پۆستى پارێزگار جێهێڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که له بارزانى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که 5ی ئه‌م مانگه، کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه له‌به‌غدا و نوێنه‌ری یه‌کێتیش له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بووه. رونیشیکرده‌وه که هه‌فته‌ی داهاتووش کۆبوونه‌وه‌یەکی تریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى «ئه‌م عه‌سکه‌رتارییه‌ته‌ى که‌رکوک نه‌مێنێ پێش دانانى پارێزگار»
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، زیاتر له ساڵ و نیوێکه پارێزگاری که‌رکوک به وه‌کاله‌ت دانراوه، له و ماوه‌یه‌شدا چونکه بڕیارێکی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانى پێشووى عێراق ده‌رچوو بۆ دانانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له‌که‌رکوک که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکى هه‌یه.
شاخه‌وان وتى «ئێمه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌و هێشتنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه خۆجێیه‌کان و جێگیربوونی پێشمه‌رگه‌و سوپا له‌سنووره‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه کرا، دانانی پارێزگار ئاسانترین شته بکرێت».
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری که‌رکوک عوسمانى حاجی مه‌حمود رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر پۆسته‌که‌ى به کاتى پێبدرێت ناچێته کێبڕکێیکه‌وه.