سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ره‌خنه له‌قوباد تاڵه‌بانى ده‌گرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ره‌خنه له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌گرێت له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌د مه‌ترى و رێگاکانى ده‌ره‌وه‌ى شار.
ئازاد حه‌مه ئه‌مین، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت «به‌داخه‌وه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى کۆبونه‌وه ده‌کات و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن به‌شدار نین که نوێنەری هه‌موو پارێزگاى سلێمانى تێدایه و که‌هاتووه بۆ پارێزگا سه‌ردانێکى ئه‌نجومه‌نى نه‌کردووه«.
وتیشی «عه‌یبه‌یه‌کى گه‌وره‌یه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان که تا ئێستا شه‌قامى سه‌د مه‌ترى ده‌ستى پێنه‌کردووه‌و شه‌قامه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى شار چاکسازى تێدا ناکرێت که زۆربه‌ى رێگاکان خراپ بوون».
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات کە پێشتر سه‌ردانى کۆسره‌ت ره‌سوڵیان کردوە وه‌ک جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى، بۆئەوەی گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى وەکو نوێنه‌رى یه‌کێتی له حکومه‌ت و ده‌رباز کۆسره‌ت وه‌ک وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه، وتی «بۆ ئەوەمان بووە خه‌م له‌م پرسه بخۆن تا ده‌ست بکرێت بە شەقامی ١٠٠ مەتری، ئاگادارین قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردوون».
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشی لە قوباد تاڵەبانی کردووه، لە بری پڕکردنه‌وه‌ى چاڵه‌کانی شەقامەکانی سلێمانی، قیرێکى 8 سم بکرێت و به‌ته‌واوى چاک بکرێت.
لەسەر ئەم پرسە هاوڵاتى پەیوەندیکرد بە سەمیر هەورامی راوێژکاری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.
دوێنێ سێشه‌ممه 14ى ئازارى 2019 قوباد تاڵه‌بانى سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى کرد له سلێمانى، به ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانی، بریکارى وه‌زیرى شاره‌وانی، سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی.
کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بووه به جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى و تیایدا تاوتوێى چۆنێتیى ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌که کراوه به‌پێى راگه‌یەندراوى ماڵپه‌ڕى حکومه‌ت، بڕیاردرا له ماوه‌ى 10 رۆژدا له راپۆرتێک‌دا پێشنیاز‌و راسپارده‌کان تایبه‌ت به چۆنێتیى ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌که، پێشکه‌شى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بکات، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین کات بڕیار له سه‌ر ده‌ستپێکردنى بدرێت.
وتیشی «به‌ڵام هێشتا چاڵه‌کان چاکنه‌کراونه‌ته‌وه که ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌کى گه‌وره‌یه له هه‌ولێر شه‌قامى 120 مه‌ترى و 150 مه‌ترى ده‌کرێت ئێمه‌ش خه‌ریکى چاڵه‌کان بین و سه‌دمه‌ترى ده‌ستى پێنه‌کردووه«.
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن نیگه‌رانى خۆى له‌که‌مکردنه‌وه‌ى گوژمه‌ى یه‌که‌مى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى ده‌ربڕى که له 90 ملیار دیناره‌وه که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 50 ملیار دینار‌و وتى «ئه‌گه‌ر ده‌ستپێبکرێت ئه‌و 50 ملیار دیناره، به‌شى ئه‌وه ناکات له‌مساڵدا ئیشى تێدا بکرێت ئه‌گه‌ر گوژمه‌ى تر‌ى بۆ ته‌رخان نه‌کرێت».