عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کۆده‌بێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ 15ى ئایارى 2019 نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند که عه‌بدولمه‌هدى به سه‌ردانێکى فه‌رمى به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێکه‌وتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان کۆده‌بێته‌وه.
نوسینگه‌که له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ عه‌بدولمه‌هدى به‌ڕێکه‌وتووه بۆ تورکیا و سه‌ردانه‌که‌شى له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا بووه.
هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شکراوه که عه‌بدولمه‌هدى له سه‌ردانه‌که‌یدا چاوى به گه‌وره به‌رپرسانى تورک ده‌که‌وێت و پێشخستنى په‌یوه‌ندى و هاریکارییه ئابورییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌کرێت.
هاوکات، چه‌ندین وه‌زیرى کابینه‌که‌ى و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى حکومى یاوه‌رى عه‌بدولمه‌هدى ده‌که‌ن و گه‌شته‌که‌ش ئه‌مشه‌و کۆتایى پێدێت.