ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا کشانه‌وه‌ى خۆیان بۆ مه‌شقى پێشمه‌رگه راگه‌یاند
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌هۆى گرژییه‌کانى ناوچه‌که، هه‌ریه‌ک له ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا بڕیاریاندا مه‌شقپێکردنى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان رابگرن و جێگرى سوپاسالاریش ده‌ڵێت ئه‌ڵمانیا ده‌مێکه مامۆستاى راهێنانیان که‌مبۆته‌وه و بۆ ئه‌مریکا ئاگادارنییه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه به‌هۆى گرژییه‌کانى ناوچه‌که‌وه، بڕیاریان داوه مه‌شقى سه‌ربازى به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان ڕابگرن.
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت ئه‌ڵمانییه‌کان ده‌مێکه راهێننانه‌کانیان بۆ پێشمه‌رگه که‌مکردۆته‌وه.
لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" تا ئێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاگادارنییه‌و ره‌نگه به‌شێوه‌ى کاتى بێت، به‌ڵام ئه‌ڵمانه‌کان ده‌مێکه مامۆستاى راهێنانیان که‌مبۆته‌وه‌و کشاندویاننته‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمى کوردستان ئیتاڵییه‌کانن و هه‌ندێ وڵاتى دیکه‌یان له‌گه‌ڵه.، وتیشى" ئیتاڵیا زۆر به‌چالاکانه مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌کات".
ئه‌ڵمانیا 152 راوێژکار و سه‌ربازى له عێراق بۆ ڕاهێنان و مه‌شقکردن به پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان و 75 سه‌ربازیان له هه‌رێمى کوردستانن راهێنان به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌که‌ن.