چه‌کداره‌کانى ئه‌لنوسره دانیانناوه به‌وه‌دا تورکیا هاوکاریان ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
زۆربه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کانى سوریا وه‌ک ئه‌لنوسره و داعش دانیان به‌وه‌داناوه که له‌لایه‌ن تورکیا‌و هاوکاریان کراوه.
سایتى ئه‌ى ئێن ئێف نیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایگه‌یاند که گروپه چه‌کداره‌کانى سوریا له تۆمارێکى ده‌نگیدا دانبوه‌دا ده‌نێن هاوکارى دارایى و سه‌ربازیان کراوه و ئه‌ردۆگان پاڵپشتێکى گه‌وره‌یانه له جه‌نگى سوریادا.
سایته‌که ئه‌وه‌شى بڵاو کردوه‌ته‌وه نوسره‌و داعش له شارى ئورفه‌و غازى عه‌نتاب ڕاهێنانى سه‌ربازیان پێکراوه.
هه‌روه‌ها له تۆماره ده‌نگییه‌که‌دا هاتووه که هى سه‌ربازێکى یه‌کێک له‌و گروپانه‌یه، "ئه‌ردۆگان به پاره هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندین و ئێمه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ حمس و حه‌له‌ب و ئیدلیب. ئێستاش له ئیدلیب ئه‌مانفرۆشێت."
هاوکات، ئه‌و چه‌کداره‌ى گروپى ئه‌لنوسره ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که "ئێمه‌ى عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ کورده‌کان هیچ ناکۆکیه‌کمان نه‌بوو به ئاشتى ده‌ژیاین به‌ڵام تورکه‌کان ئاژاوه‌یان بۆ دروست کردین بۆیه هیچ متمانه به تورک مه‌که‌ن."