دوو په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵ کە مەلان قیست به‌ ڕێگه‌ى سوود وه‌رده‌گرن

20 په‌رله‌مانتار ناویان نووسیوە په‌رله‌مانیش پێنج هه‌زار دۆلار به‌هه‌ر یه‌کێکیان ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی: شاناز حهسهن

پهرلهمانى کوردستان، پشتگیریى دهداته پهرلهمانتاران، بۆئهوهى به قیست ئۆتۆمبێل بکڕن و ههر ئهندام پهرلهمانێکیش پێشهکى پێنج ههزار دۆلارى له نرخى ئۆتۆمبێلهکه بۆ دهدرێت، بهپێی رێککهوتنێکى نێوان سهرۆکایهتى پهرلهمان و کۆمپانیاى جیهان.

بهپێی بهدواداچونى هاوڵاتی، بهشى زۆرى پهرلهمانتاران ناوى خۆیان نوسیوه بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل بهشێوهى قیست، لهناو کۆمهڵى ئیسلامیشدا ههورامان گهچێنهیى و عوسمان کانی کوردەیی کڕیویانە.

ئهگهرچی ئهو قیستهى وهریانگرتووه قازانج دهچێته سهری و بهپێی فیهی ئیسلامی حهڵاڵ نهکراوه، بەڵام ئەو دوو مەلایەی کۆمەڵ وەریانگرتووە.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بە هاوڵاتی راگەیاند کە جگە لە هەورامان گەچێنەیی و عوسمان کانی کوردەیی هیچ پەرلەمانتارێکی تریان ئەو قیستەی وەرنەگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەورامان گەچێنەیی لە خولی پیشووشدا پەرلەمانتار بووەو ئۆتۆمبێلی هەبووە.

هاوڵاتی پهیوهندیکرد به گهچێنهییهوه بهڵام وتى ئاماده نییه لهو بارەیهوه قسه بکات. هەروەها مەلا عوسمان وەڵامی پەیوەندیەکانی نەدایەوە.

هەرچی سەبارەت بە فراکسیۆنی یەکگرتووە، شێرکۆ جهودهت، پهرلهمانتارى یهکگرتوو له پهرلهمانى کوردستان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «تائێستا له فراکسیۆنى ئێمه کهس نهیکڕیوه و ئێمه پیشتریش لهگهڵ ئهوه بوین لهسهر دارایى گشتى ئوتۆمبێل نهکڕدرێت».

ئهو ئۆتۆمبێلانهى پهرلهمانتارهکان دهیکڕن، لهجۆرى تۆیۆتان و زۆربهشیان تۆیۆتا لاندکلۆزهرى مۆدێل 2019 (ناسراو به وهنهوشه)ن  که ههشت بستۆنن و نرخی ههر ئۆتۆمبێلێک حهفتا ههزار و 500 دۆلار (حهوت دهفتهر و نیوه)، بهڵام به قیست ئۆتۆمبیلهکان لهسهدا حهوتى نرخ دهچێته سهریان که دهبێته 90 ههزار دۆلار (نۆ دهفتهر دۆلار).

هیوا نهسرهدین، سهرۆکى دیوانى سهرۆکایهتى پهرلهمانى کوردستان، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى «ههموو ئهندام پهرلهمانێک له موچهکهى خۆى مانگانه ئۆتۆمبێل به قیست دهکڕێت و ئێمه تهنها پشگیرییان دهکهین که بتوانن ئۆتۆمبێلهکه لهو کۆمپانیایه بکڕن».

سهبارهت بهو 5000 دۆلارهى دهدرێته پهرلهمانتاران، هیوا نهسرهدین وتى «ئهوه پهیوهندى به سهرۆکایهتى پهرلهمانهوه ههیه و لهگهڵ کۆمپانیا قسهیان کردووه و که پهرلهمانتارهکان لهو پاره ببهخشن، مودیر عام سهیارهى بۆ دهکڕدرێت وهزیر بۆى دهکڕدرێت، 50 وهرهقه چ کێشهیهکى ههیه«.

ئهوهشى ڕونکردهوه که ههر پهرلهمانتارێک بیهوێت،  بهو پێیهى موچهى پهرلهمانتارهکان لاى ئهوانه، پشگیرییهکى پێ دهدهن، لهسهر ئهوه مانگانه قیستى ئوتۆمبێلهکه له موچهکهیان دهبڕدرێت.

تائێستا 20 پهرلهمانتار بهپێی رێککهوتنهکهى نێوان سهرۆکایهتى پهرلهمان و کۆمپانیاى جیهان، ئۆتۆمبێلیان له کۆمپانیاکه کڕیوه.

رۆژى 7ى شوباتى ئهمساڵ پهرلهمانى کوردستان، لهگهڵ فراکسیۆنهکانى پهرلهمان کۆبووهوه و دواى کۆبوونهوهکهش هێمن ههورامى جێگرى سهرۆکى پهرلهمان رایگهیاندبوو، به فراکسیۆنهکانیان راگهیاندووهکه چاوەڕێی ئەوە نەبن لە بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبێل دابین بکرێت، لەبری ئەوە چەند پیشنیارێکیان پێدراوە کە بەقیستی مانگانە لە مووچەکانیان بە زەمانەتی پەرلەمان، ئۆتۆمبێل بۆ خۆیان دابین بکەن.

لهخولهکانى پێشووى پهرلهماندا، پهرلهمانتاران لهلایهن پهرلهمانهوه ئۆتۆمبێلیان بۆ دهکڕدرا، بهمهرجێک لهدواى تهواوبوونى ئهو خولهى پهرلهمان بیگهڕێننهوه بۆ پهرلهمان.

سهفین گهردى، پهرلهمانتارى فراکسیۆنى پارتى له پهرلهمانى کوردستان، که له کۆمپانیاى جیهان ئۆتۆمبێلێکى له جۆرى لاندکلۆزهر 2019 ى وهنهوشه کڕیوه وتى «ئهو ئۆتۆمبێلهم به قیست کڕیوه و پێشهکى 2300 دۆلارمان داوه و پهرلهمانیش 5000 دۆلارى بۆ داوین».

ئاماژهشى بهوهدا فراکسیۆنهکان ههمویان بهو شێوازه رازى بون بۆیه قبوڵکراوه و لهئێستادا ژمارهیهک  پهرلهمانتار ئۆتۆمبێلیان له کۆمپانیا کڕیوه.

سهرکۆ ئازاد پهرلهمانتارى فراکسیۆنى یهکێتى له پهرلهمانى کوردستان وتى «ههموو فراکسیۆنهکان رهفزیان کردووه که ئۆتۆمبێل بۆ پهرلهمانتاران بکڕدرێت، تهنها ئهو شێوازه قبوڵکراوه که به قیست لهسهر موچهکهى خۆیان بۆیان بکڕدرێت واته تهنها پشتگیرى بکات و یهک دینار  سهرف نهکات».

وتیشى «لهوانهیه داشکاندن کرابێت، چونکه ناکرێت 50 وهرهقه درابێت به هاوڕێیهکمان نهدرێت به ئێمه ئهوه قبوڵ کراو نییه«.

بهڵێن ئیسماعیل، پهرلهمانتارى بزوتنهوهى گۆڕان، باسلهوه دهکات که لهناو گۆڕان دا ههشت پهرلهمانتار پێویستیانه و داوایان کردووه و خۆشم»کڕیومه«.

وتیشى «من جارێ هیچ پارهم نهداوه و له وردهکارییهکان ئاگادار نیم تهنها ئهوه دهزانم ههموو وردهکار و مهسروفاتهکان لهسهر پهرلهمانتار خۆیهتى».

 ئهو پهرلهمانتارانهى که ئێستا له کۆمپانیاى جیهان ئۆتۆمبێلیان کڕیوه، مانگانه بڕى دوو ملیۆن و 60 ههزار دینار له موچهکهیان دهبڕدرێت و دهدرێته قیستى ئۆتۆمبێلهکه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار