فەرمانی گرتن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی، فەرمانی گرتنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرکرد بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

بەپێی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی، کە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ دەرکراوە، بڕیاردراوە بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید قادر، سەرۆکی جوڵانەوی نەوەی نوێ، بەهۆی ئەوەی لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.

 ئەو نوسراوە گشتێنراوە بۆ گشت ئەندامانی پۆلیس و هەرکەسێک ئەو گرتننامەیەی بەردەست دەکەوێت

لە بارەی هۆکاری بڕیارەکەی دادگاشەوە نوسراوە، بە پێی مادەی دوو لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ئەو بڕیارە دەرکراوە.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی ٢٤ی نیسان، پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شادی نەوزاد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید و باندەکەیەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی (ڕووت)ی لێکراوە و سکاڵای لەسەر تۆماردەکات.

شاسوار عەبدولواحید ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ژمارە ١٨٠٧ی رۆژنامەی هاوڵاتی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت  "بچینە زیندانەوە، پێمان مەردانەترە لەگەڵ یەکێتی رێککەوین".

دەقی چاوپێکەوتنەکەی رۆژنامەی هاوڵاتی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار