کازم فاروق بۆ شادی نەوزاد: پەیوەندیت بە فراکسیۆنی نەوەی نوێوە نەماوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ڕێگەی فەرمانگەی دادنوسی سلێمانیەوە بە شادی نەوزاد رادەگەیەنەێت کە پەیوەندی بە فراکسیۆنەکەوە نەماوە بەهۆی پابەند نەبوونی بە فراکسیۆنەکەوەو دەرکردنی دوو بەیاننامە لە دەرەوەی فراکسیۆن.

بەپێی نوسراەکەی کازم فاروق کە رۆژی ١٢ی ئایار دەرچوەو و وێنەیەکی دەست هاوڵاتی کەوتووە تێیدا هاتووە کە شادی نەوزاد گوێنادات بە بەرژەوەندی فراکسیۆنەکەو بانگێشتی کردوە بۆ کۆبوونەوەیەک لە ئۆفیسی جولانەوە نەوەی نوێ لە سلێمانی لە رۆژی پینجشەممە ١٦ی ئایار، لەبەرامبەردا ئەگەر ئامادە نەبێت ناوبراو لە فراکسیۆن دووردەخرێتەوە.

لەبرامبەردا شادی نەوزاد ئەو نوسراوەی کازم فارو بە "هەڕەشە" ناودەبات و دەڵێت کە خۆیشی "لەژێر هەرەشەی ئەو باندە سیاسییەدایە و لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی فراکسیۆنەکەشماندا ئەم هەڕەشانەی نەشاردووەتەوە، کەچی زۆر نابەرپرسانە و لەرێگەی دادنوسەوە، نامەیەکی نایاسایی و هەڕەشەئامێزی ئاراستەکردوم و هەرەشەی دورخستنەوەم".

شادی نەوزاد دەڵێت ئامادە نیە بە دەم بانگهێشتەکەوە بچێت و دەڵێت ئەو شوێنە کە مەبەستی ئۆفیسی جوڵانەوەکەیە لە سلێمانی "جێگەی متمانە"ی نییە.

هەروەها دەڵێت "خۆ ئێمە فیرارمان نەکردووە و لە ئەشکەوت خۆمان نەشاردۆتەوە تا سەرۆکی فراکسیۆن بچێت لە رێگەی دادنوسەوە ھەڕەشە بکات و داوای کۆبوونەوە لە شوێنێکی گوماناوی نائەمین بکات".

شادی نەوزاد پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە ئەوەش ڕۆژی ٢٤ی نیسان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتى لەلایەن "شاسوار عەبدولواحید و باندەکەیەوە" هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی "ڤیدیۆی ڕووت"ی لێکراوە و سکاڵای لەسەر تۆماردەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار