گه‌رمیان؛ نه‌خۆشێک له‌کاتى نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانى له‌ده‌ستدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، شه‌وى رابردوو له‌که‌لار نه‌خۆشێک له‌کاتى نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانى له‌ده‌ستداوه‌و و له‌سه‌ر سکاڵاى که‌سوکاره‌که‌شى پزیشکه‌که ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکى پۆلیس، ئه‌و که‌سه که لەدایکبووی ساڵی 1991 دانیشتووی گەڕەکی بنگردی قەزای کەلاره، شه‌وى رابردوو لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستداوه و لەسەر سکاڵای کەسوکاره‌که‌ی و بەبڕیاری دادوەر، پزیشکه‌که ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.
ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و پۆلیس چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى پشکنینه‌کانه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار