شاسوار عه‌بدولواحید: ده‌چمه به‌رده‌م دادگا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌چێته به‌رده‌م دادگا، دواى ئه‌وه‌ى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى گشتى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکرد به‌پێی ماده‌ى دووى یاساى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن.
شاسوار عه‌بدولواحید له‌پۆستێکدا له فه‌یسبوک رایگه‌یاندووه "ئێستا خۆم دەڕۆم بۆ بەردەم دادگا، وەک چۆن پێشتر چوینەتە بەردەم دادگا و سڵمان نەکردۆتەوە.ئەمەی ئێمە و هاوڕێکانمان دەیچێژین، باجی هەڵوێستەکانمانە، نەک باجی هەڵە، زۆرێک هەن هەڵەی گەورە و تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە، بەلام ئازادانە دەسورێنەوە لەم وڵاتەد"ا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه "بۆ ئێمەش ئاسان بوو توشی ئەمانە نەبوینایە، ئاسان بوو بێ هەڵوێست بوینایە، ئاسان بوو پشتمان بکردایەتە خەڵکی خۆمان و سەرمان کز کردایە، بەڵام ئەمەیان ڕێگا راستەکەیە".
شاسوار عه‌بدولواحید باسى له‌وه‌شکردووه "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە جاران بەهێزتر دەبین و کۆڵ نادەین، ئەوەی ئێمە بیری لێ دەکەینەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچوکانەی ئێستا، چونکە ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەلوێستییە".