شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستبه‌سه‌رکرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ چووه به‌رده‌م دادگا و پاش لێورگرتنى وته‌کانى، به‌بریارى دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که دوێنێ چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت:"هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەنجامنادات بۆ داخستنی کەیسی گیراوانی جەڵانەوەکە و دەشڵێت «لای من هیچ کەیسێک نییە تا رێک بکەوم».
شاسوار عەبدولواحید باس لە دوایین پێشهاتەکانی گیراوانی نەوەی نوێ دەکات و رەخنە لەو پەرلەمانتارانەش دەگرێت کە دژی ئەو بەیاننامەیان لە دژی دەرکردوە و سەبارەت بە کاندیدکردنیشیان لەلایەن خۆیەوە بۆ هەڵبژاردن دەڵێت «بێگومان ئێمە هەڵەمان کردووە لە هەڵبژاردنی هەندێکیان» دەشڵێت «نزیکترین هاوڕێی خۆشەویستم خیانەتی لێکردووم».
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا، باس لەوە دەکات تەنها محمەدی حاجی مەحمود پەیوەندی پێوە کردوەو هەروەها ستایشی هەڵوێستی «ئازایانە»ی یەکگرتوو دەکات، کە لەسەر گرتنی خۆبەخشانی نەوەی نوێ بە فەرمی رای خۆیان دەربڕیوە.
هەروەها دەڵێت «ئەوەی ئێستا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەیە لە هەرێم، نەوەی نوێیە و دوای ئەویش یەکگرتووە».