ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له دهۆک روویدا و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازى تورکیا کوژراون
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له سنورى پارێزگاى دهۆک روویدا و له ئه‌نجامدا کوژران و برینداربوونى ژماره‌یه‌ک سه‌ربازى تورکیاى لێکه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 16ى ئیارى 2019 له کاتى تێپه‌ڕبوونى ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا رێگایه‌کى نزیک ناحیه‌ى سه‌رسه‌نگ له قه‌زاى ئامێدى سنورى پارێزگاى دهۆک، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویداوه.
له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى تورکیا بوونیان هه‌یه‌و چاودێرى چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌که‌ن و بۆردومانیان ده‌که‌ن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار