په‌رله‌مانى لیبیا ئیخوان موسلیمینى وه‌ک رێکخراوێکى تیرۆرستى ناساند
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى لیبیا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئیخوان موسلیمینى وه‌ک رێکخراوێکى تیرۆرستى ناساندووه.
دوێنێ ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى لیبیا پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بڕیارێک هات که پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند کوتله‌یه‌کى په‌رله‌مانییه‌وه پێشکه‌شکرابو و دواتر به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا.
که‌ناڵى ئه‌لعره‌بیه بڵاویکرده‌وه که هێزى ئاسایشى نیشتیمانى لیبیا زانیارى ته‌واوى له‌به‌رده‌ستدا که ئه‌م رێکخراوه کار بۆ قه‌ته‌ر و تورکیا ده‌کات
تاریق جاروشى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نیشتیمانى رایگه‌یاند هێزى ئاسایشى نیشتیمانى لیبیا زانیارى ته‌واوى له‌به‌رده‌ستدا که ئه‌م رێکخراوه کار بۆ قه‌ته‌ر و تورکیا ده‌کات و پابه‌ند نیه به بنه‌ما یاساییه‌کانى ده‌وڵه‌ته‌وه.
هاوکات، حکومه‌تى لیبیا هه‌نگاوى یاسایى له‌دژى موحه‌مه‌د مه‌رغه‌مى ئه‌ندامى رێکخراوى ئیخوان موسلیمین ده‌گرێته‌به‌ر که داواى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى تورکیاى کردوه له‌کاتى قه‌یرانه‌کانى لیبیادا.
رێکخراوى ئیخوان موسلیمینله‌ساڵى 1928 له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن به‌نالا میسریه‌وه دامه‌زراوه و له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست چه‌ندین پارتى سیاسیان دروست کردووه.