ئاسایشى هه‌ولێر "ئه‌نجامده‌رى" ته‌قینه‌وه‌که‌ى موسڵى ده‌ستگیرکردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى که‌سێکى راگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ى رۆشنبیرییه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له موسڵ.
له راگه‌یێندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ڵێت "دواى رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆریستى ماتۆڕسکیلێک له شارى موسڵ له به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ى رۆشنبیرى له رۆژى 4-5-2019، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌کانمان زانیاریمان پێگه‌یشت له‌سه‌ر تاوانبارى راکردوو که هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانى ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه".
هه‌روه‌ها ئاسایشى هه‌ولێر ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو "تیمه‌کانى ئێمه به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ى ورده‌یان له‌سه‌ر کرد و توانرا تاوانبار (ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د مهێدى ساڵح) ده‌ستگیربکرێت، پاش لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانى به تاوانه‌که‌دانا".
هاوکات، له راگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه "ئێستا (ئه‌حمه‌د) به‌نده به ماده‌ى چواره‌م/1ى تیرۆر، له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى یاسایى هه‌ماهه‌نگى ده‌کرێت له‌گه‌ڵ دادگاى په‌یوه‌ندیدار له حکومه‌تى فیدراڵى بۆ راده‌ستکردنیان و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایی".
رۆژى 4ى ئایارى 2019 ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ى رۆشنبیریى له موسڵ، له‌ڕێگه‌ى ماتۆڕسکیلێکه‌وه ئه‌نجامدرا و به‌وهۆیه‌وه سێ که‌س برینداربوون.