نه‌وزاد هادى: زبڵخانه‌ى کانى قرژاڵه ده‌که‌ینه سه‌وزایى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌ردوو زبڵخانه‌ى کۆن و ئێستاى هه‌ولێر ده‌ڵێت:"له‌دواى داپۆشین و چاره‌سه‌کردنى گازه‌که‌ی، ناوچه‌که به دار ده‌چێندرێت و ده‌کرێته سه‌وزایی".
ئه‌مڕۆ 16ى ئایارى 2019 نه‌وزاد هادی، پارێزگارى هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بڕیامانداوه به ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌تێک بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ردوو زبڵخانه‌ى کۆنى هه‌ولێر له‌نێوان به‌ستى قه‌ته‌وى و ناوچه‌ى پیشه‌سازى باشوور، له‌گه‌ڵ زبڵخانه‌ى ئێستاى شارى هه‌ولێر له کانى قرژاڵه، چاره‌سه‌کردنه‌که‌ش له‌ڕێگه‌ى داپۆشین و چاره‌سه‌کردنى گازه‌که‌ى ده‌کرێت و پاشان ناوچه‌که به دار ده‌چێندرێت و ده‌کرێته سه‌وزایی".
نه‌وزاد هادى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که شوێنێکى نوێ له نزیک کارگه‌ى شیش دانراوه، له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى ریساکلین له دانوستاندن و گفتوگۆدان و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتن بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و زبڵه‌ى له‌وێ فڕێده‌درێت.