خانووى چه‌ندین کورد له که‌رکوک ده‌روخێندرێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه
ئه‌مڕۆ چوار خانوو روخێندراون که یه‌کێکیان هى ئه‌فسه‌رێکى پێشمه‌رگه‌یه
5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر خه‌لیل
به بڕیارى پارێزگارى که‌رکوک و قائیمقامى به‌وه‌کاله‌تى که‌رکوک بریارى رووخاندنى خانووى کورده‌کان له شاره‌که دراوه و ئه‌مڕۆش چوار خانوو روخێندراون.
جه‌وهه‌ر مه‌جید، دانیشتوى گه‌ڕه‌کى عه‌ره‌فه‌ى که‌رکوک، به هاوڵاتى وت "ئه‌مڕۆ هێزێکى بنکه‌ى پۆلیسى عه‌ره‌فه و پۆلیسى کۆمپانیاى نه‌وت، چوار خانوو و ژماره‌یک دوکانیان به شۆفڵ ڕوخاند به‌بیانووى ئه‌وه‌ى خانووه‌کان به زیاده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وى کۆمپانیاى نه‌وتى باکور دروستکراون."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "یه‌کێک له خانووه‌کان ماڵى پێشمه‌رگه‌یه‌که خۆى ئێستا له‌ده‌وامه‌و خانه‌واده‌که‌ى له‌ماڵه‌وه و دایکى له به‌یانییه‌وه ده‌گرى، خانووێکى دیکه‌ش خانووى ئه‌فسه‌رێکى ئاسایشى پارتییه له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه شاره‌که‌ى جێهێشتووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه"
له‌دواى ئه‌نجامادنى ریفدراندۆم و رووداوه‌کانى 16ى ئشۆکتۆبه‌ر، دۆخى که‌رکوک وناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان خراپتر بووه‌و راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به‌واکله‌ت سه‌دان بریارى دژى به کورد ده‌رکردووه.