دەیان رۆژنامەنووسی کوردی کەرکوک نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق دەکەن

خوێندنەوەی بەیاننەمەکەی رۆژنامەنوسانی کەرکوک - فۆتۆ: کەرکوک ناو

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەیان رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارى کورد لە کەرکوک یاداشتێک ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و داوا دەکەن رێگریی بکرێت لەو پێشێڵکارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسانی کورد دەکرێت لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانی شارەکەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک رۆژنامەنوس و راگەیاندنکاری کورد هات کە لەکاتی رووماڵکردنی رووداوەکانی رۆژی سێشەممەی رابردوو هات کە لەلایەن هێزێکی تایبەتی سوپای عێراقەوە دەستگیرکران.

بەیاننامەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گردبوونەوەیەکی رۆژنامەنوسیدا خوێنرایەوە..

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە..

بەیاننامەی ڕێکخراوو ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە

مامەڵەی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی کەرکوک

 

بەڕێز/ سەرۆک کۆماری عێراق

بەڕێز/ سەرۆکی وەزیرانی عێراق

بەڕێز/ سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق

لە کاتێکدا دەستوور و یاسا عێراقییەکان مافی ڕووماڵ و کاری ڕۆژنامەنووسی بۆ ڕۆژنامەنووسان بەبێ جیاوازی دەستەبەرکردووە بەڵام لە شاری کەرکوک ئەو مافە خراوەتە ژێر پرسیارەوە و دیاردەی ڕێگریکردن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەستبەسەراگرتنی کەلوپەلی پەیامنێران لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەشێویەک تەشەنەی کردووە کەجێگەی مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر مافی دەستەبەرکردنی زانیاری و ئازادی ڕادەربڕین، هەروەها کەرکوکییان کردووەتە زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووسان، کەدوایینیان دەستگیرکردنی سێ ڕۆژنامەنووس بوو بەناوەکانی (کاروان ساڵحی/کەرکوکناو   ئاسۆ ئەحمەد/NRT  هاوتا بەهرۆز/NRT) لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی گوندی پەڵکانە لەڕۆژی 14-5-2019 و ئازادکردنیان بەکەفالەت، بۆڕۆژی دواتریش لەهەمان شوێن ڕێگری لە(ئەتیلا ئاغا کەناڵی شەرقیە نیوز) کرا لە ڕووماڵکردن، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوور و تەواوی یاسا عێراقی و جیهانییەکانە سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەری بەتایبەتی لە کەیسی گوندی پەڵکانە کە نایانەوێت ڕاستییەکان وەکو خۆی بۆ ڕای گشتی بگوازرێتەوە.

بۆیە ئێمە کەناومان لای خوارەوە هاتووە داوا لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە ئەکەین کە پارزەری دەستوور و یاساکانن، لەم پێشێلکارییانە بێنە دەنگ و تەواوی دەسەڵاتەکانیان بخەنەگەڕ بۆبنبڕکردنی دیاردەکەو لێپێچینەوە بکەن لەگەڵ ئەوانەی بەزەبری چەک ۆ پێشێلی مافی ڕۆژنامەنووسان دەکەن.

 

ناوەکان

ــــــــــــــ

لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردسان

ڕێکخراوی گەشەپێدانی میدیایی (MDO)

دەزگای هەواڵ

محێدین عومەر    رۆژنامەنوس

ئارام یوسف          رۆژنامەنوس

ھێمن دەلۆ        م رۆژنامەنوس

ھیوا حوسامەدین   رۆژنامەنوس

محەمەد سەردار        رۆژنامەنوس

ھەوار فارس         رۆژنامەنوس

کاروان محەمەد     رۆژنامەنوس

هاوار ستار     رۆژنامەنوس

محەمەد ئەڵماس  رؤژنامەنوس

محەمەد ستار جەباری     ڕۆژنامەنوس

نەبەز میقداد  ڕۆژنامەنووس

ھەژار رەشید    رۆژنامەنوس

یوسف موراد    رۆژنامەنوس

شاڵاو محەمەد  رۆژنامەنووس

مەحمود رزكار _ روزنامةنووس

ئۆژین جۆڵا ڕۆژنامەنوس

علي اراس رۆژنامەنووس

ديار تالب ڕۆژنامەنووس

سروان حسێن رۆژنامەنوس

شۆڕش خالد  ڕۆژنامەنوس

ئاکۆ رشيد         وێنه‌گر

محەمەد تاهیر   رۆژنامەنووس

سۆران عبدالكريم رؤژنامه نوس

سەروەر خەلیل _ پارێزەر و رۆژنامەنوس

محەمەد جەليل - مامۆستا- ڕاگەیاندن

چيانوري - روژنامه نووس

شاخةوان ناسيح - روژنامةنوس

قة يس بروارى _ روز نامةنوس

هەردی محەمەد-پەیامنێر

سرمد صباح - روژنامه نوس

سوران كامران - روژنامه نوس

ستار جباری       ڕۆژنامە نوس

سەعد مەلا عەلی

محەمەد حسێن محەمەد ڕۆژنامە نوس

سۆران محەمەد- ڕۆژنامەنوس

ئارام جەمال _ ڕۆژنامەوان

ھاوکار مستەفا — رۆژنامەنوس

ڕێباز سەباح - سەرۆکی ڕێکخراو و ڕۆژنامەنووس

هەڵمەت حەسەن  ڕۆژنامەنوس

سۆران داودی ڕۆژنامەنوس

خەبات نەجمەین ، پەیامنێر

یادگار جەلال وێنەگر و ڕۆژنامەنوس

دەروون مەلا ناجی - راگەیاندنکار

كاروان حبيب - پيامنير

محەمەد کەمال  وێنەگر

ڕەوان تاڵب  ڕۆژنامەنوس

فاخر حەمید   رۆژنامەنوس

ئەیاد حەمە ساڵح   رۆژنامەنوس

حسیب کەرکوکی   رۆژنامەنوس

عەدنان حەسۆ      وینەگر

دلۆڤان مەجید       پەیامنێر

رەئووف سعدالله... سه ر پە رشتيار

خاڵدار قەواڵی     ڕۆژنامەنوس

ئاکام سەمەد       ڕۆژنامەنووس

حەسیبە عەبدوڵا خورشید

 یەکێتی مامۆستایان

ئاری فەقێ      پەیامنێر

شڤان محەمەد ڕۆژنامەنووس

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار