پارێزەرانی ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزەرانی ئۆجالان ئێوارەی پێنجشەممە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە لێدوانەکەی عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا، کە رایگەیاندبوو كه قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌ڵگیراوه.
پارێزەرانی ئۆجالان لرە راگەیەنراوەکەدا دەڵێن "لێدوانی وه‌زاره‌تی داد كه یه‌كێكه له باڵاترین دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، وه‌ك ئیفاده‌یه‌كه كه به پێویست و یاسایی‌ی ده‌بینین، بانگەواز لە هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ 16-5-2019، عه‌بدولحه‌مید گول، وه‌زیری دادی توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "بڕیاری گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی هه‌ڵگیراوه".
وه‌زیری دادی توركیا راشیگه‌یاندبوو یاسای چاوپێكه‌وتنی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی گۆڕانكاری تێداكراوه‌و له ئێستادا بڕیاری گۆشه‌گیریه‌كه هه‌ڵگیراوه.
حكومه‌تی توركیا له 27ی ته‌موزی ساڵی 2011ه‌وه رێگه‌یان به پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لان نه‌داوه سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمراڵی بكه‌ن، تا پێش ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری داد-ی توركیاش زیاتر له 789 جار، داواكاری بینینی ئۆجه‌لان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزەرانی ئۆجالان
وه‌زیری داد ڕایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌ڵگیراوه و ده‌رفه‌ته‌كانی دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ڕه‌خسێنراون.
ئێمه به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه ٢ی ئایار دیدارمان له‌گه‌ڵ بریگرتەکەمان ئه‌نجام داوه. هه‌ر ئه‌و كات ڕامانگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای ئێمه ده‌رباره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چاوپێكه‌وتنه‌كان، دادگا‌ی سزا قورسه‌كانی بوورسا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیدارەکانی هه‌ڵگرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده دوای ٢/٥/٢٠١٩ هه‌موو ڕۆژێك داواكاریی ئه‌نجامدانی دیدار پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا هیچ دیدارێك ئه‌نجام نه‌دراوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی له ٢٢/٤/٢٠١٩ سزای دیسپلینی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ڕێگریی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی داد، كاتێك بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه ده‌درێت، دیداری پارێزه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها مافه یاساییەکانی برای ئۆجالان بۆ دیدار، چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده و پارێزه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕێگای ته‌له‌فۆن، نامه و ئامرازه‌كانی دیكه ناچارییه‌كی یاساییە.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له ڕووی میكانیزمی دادپه‌روه‌رییه‌وه لێدوانی وه‌زاره‌تی داد كه یه‌كێكه له باڵاترین دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، وه‌ك ئیفاده‌یه‌كه كه به پێویست و یاسایی‌ی ده‌بینین، بانگەوازیی لە هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن.
سی پی تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردووه
ڕاگه‌یه‌نرا كه كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT) بۆ جاری یه‌كه‌م دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نیسانی ٢٠١٦، سه‌ردانی ئیمڕاڵی كردووه، پێشبینی ده‌كرێت سی پی تی پێشنیاز و ئه‌نجامه‌كانی له ئیمڕاڵی به ڕاپۆرتێك بڵاوبكاته‌وه، ئێمه چاودێری ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین