سه‌رکه‌وتن له‌یه‌کگرتندایه‌ 

2019-06-04 09:47:56



هاوڕێ سوره‌

ئه‌وه‌نده‌ى سه‌یرى مێژووى ڕابردوو ده‌که‌ین هیچ گه‌لێک هێنده‌ى کوردان دژبه‌ره‌کانى به‌هێز نه‌بوون به‌رده‌وامیش به‌رامبه‌ر دۆزى ڕه‌واى کورد هاوپه‌یمان بوون به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان کورد نه‌ک یکگرتوو نه‌بوون به‌ڵکو زۆرکات    دژ به‌یه‌کیش جه‌نگاون . بۆیه‌ ده‌توانین دڵنیابین که‌ به‌شێکى ئه‌و کاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌رمان هاتوون ناته‌بایى ناو خۆمان فاکته‌رى سه‌ره‌کى بوون .

ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر به‌هێزى داگیرکه‌رانى کوردستان بکه‌ین نمونه‌ زۆرن له‌وانه‌

یه‌که‌م  ئایینى ئیسلام گه‌وره‌ترین چه‌ک بووه‌  به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانه‌وه‌ .بۆنمونه‌ ئه‌نفالکرنى (182)  هه‌زار که‌سى بێتاوان له‌ ساڵى (1988) . تورک و فارسیش سودێکى زۆریان له‌ئایین دیوه‌ واتا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌کاریان هێناوه‌ .عه‌ربیش به‌گشتى خۆیان به‌خاوه‌نى ئایینى ئیسلام ده‌زانن  .

دووه‌م . نه‌وت و سه‌رچاوه‌ى دارایى دى   سێیه‌م  هه‌موویان سنورێکى زۆریان به‌ده‌ریاوه‌یه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ له‌ بواره‌کان بازرگانى  سه‌ربازى  په‌یوه‌ندیه‌کان نێوده‌وڵه‌تى  چواره‌م . زۆرى  ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌یان وهێزى سه‌ربازى وچه‌کى گه‌وره‌ و پێشکه‌وتوو  پێنجه‌م . یه‌کگرتوویى ناوخۆیان له‌ به‌رامبه‌ر کوردان  شه‌شه‌م . په‌یوه‌ندى نیوده‌وڵه‌تیان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌کان .هتد...

ئاشکرایه‌ له‌وه‌ته‌ى کوردستان لکێنراوه‌ به‌هه‌رچوار ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌جینۆساید کردنمان . له‌سه‌رده‌مى فتوحاتى ئیسلامه‌وه‌ هه‌تاده‌گاته‌ سه‌رده‌مى  ده‌سه‌ڵاتى به‌عس و سه‌رهه‌ڵدانى القاعیده‌ و داعش و حه‌شدى شیعه‌ .,  کاتێکیش داعش یه‌ک له‌سه‌ر سێى خاکى عیراقى داگیر کرد ئه‌وان و حه‌شدى شیعه‌ تاوانگه‌لێکى وه‌هایان به‌رامبه‌ر مه‌سیحى شه‌به‌ک کاکه‌ى یه‌زیدى و کوردان ئه‌نجامدا مه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مى  فتوحاتى ئیسلامدا کارى وه‌ها  ئه‌نجامدرابێت  . بۆیه‌ کورد و کۆمه‌ڵگه‌ى  نێوده‌وڵه‌تى نه‌فرت له‌توندڕه‌وه‌کانى شیعه‌ و سونه‌ ده‌که‌ن  و به‌مرۆڤ کوژ ناویان ده‌به‌ن . کاتێکیش زلهێزه‌کان زانیان پڕیشکى ئاگره‌که‌ ده‌گاته‌ ناو ماڵى ئه‌وانیش  بۆیه‌ (61) وڵات  به‌پێشکوتووترین  ته‌کنه‌لۆژیاى  سه‌رده‌م  ڕووبه‌ڕویان بوونه‌وه‌ . توند ئاژۆیى و ململانێى فکرى شیعه‌ و سونه‌ مێژوه‌که‌ى دووره‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌م بابه‌ته‌وه‌  به‌ڵام  پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌بکه‌ین کاتێک ئاخونده‌کان له‌ساڵى (1979) له‌ ئێران هاتنه‌ ده‌سه‌ڵات به‌هۆى ده‌ست تێوه‌ردانیان له‌کار و بارى وڵاتان به‌تایبه‌تى عیراق و سوریا و فه‌له‌َستین و لوبنان و یه‌مه‌ن و به‌حرین  و زۆر شوێنى دى  کێشه‌ى به‌ینى شیعه‌ سونه‌ زۆر زیادى کرد بووه‌ هۆى کار و کاردانه‌وه‌  القاعیده‌ و داعش و زۆر ڕه‌وتى دیکه‌ سه‌ریان هه‌ڵدا هه‌رچى خودا پێى ناخۆشه‌ ئه‌نجامیاندا به‌هۆى شه‌ڕى شیعه‌ و سونه‌ وه‌ک سه‌دان ساڵى ڕابدوو هه‌زاره‌ها مرۆڤى بێتاوان که‌وتنه‌ ناو به‌رداشى ئه‌م دوو مه‌زهه‌به‌ى ئیسلام و  وه‌ک تونى بابا لولیدان . ئه‌وه‌ى جیگه‌ى داخه‌ ئه‌م ئاشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاڕینى مرۆڤه‌کان ! .به‌تێپه‌ڕبوونى کات بۆ هه‌موو ئازادیخواران ده‌رکه‌وت هه‌تا ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌کان له‌ئێران به‌هێزبێت  مافى مرۆڤ  به‌گشتى و مافى کورد به‌تایبه‌تى ئه‌سته‌م ده‌بێت تاڕاده‌ى محاڵ .ئاشکرایه‌ کردارو ڕه‌فتاره‌کانى وابه‌سته‌کانیان له‌ میلیشیاکانى حزبوڵلاى لوبنان و حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن و حه‌شدى شیعه‌ى عیراق و  سوپاى پاسداران  چیواى که‌متر نیه‌ له‌ هى داعش و القاعیده‌ . مخابن قه‌ده‌رى ئێمه‌ى کوردیش وایه‌ له‌دوو به‌شى کوردستاندا له‌گه‌ڵ شیعه‌ ڕوو به‌ ڕووین . ئه‌وانیش هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان به‌کوڕى (یه‌زید) ده‌زانن و بڕویان به‌ئازادى و یه‌کسانى نیه‌ .له‌هه‌مانکاتدا هه‌موو شیعه‌کانى جیهان نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانیان نیه‌   مه‌ڕجه‌عیه‌ت هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت واتا فتواى ئه‌وان به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌ و به‌س  به‌ئاماژه‌یه‌ک  وه‌ک گاى  ئیسپانى په‌لامارى هه‌مووان ده‌ده‌ن !! به‌ڵێ که‌ سه‌یرى لێبورده‌یى کوردان ده‌که‌ین ده‌بینین هه‌رکاتێک پێشمه‌رگه‌ شوێنێکى ڕزگار کردبێت ئازادى و ئاسایشى بۆ  فه‌راهه‌م کردووه‌ به‌بێ جیاوازى نه‌ته‌وه‌ى و ئاینى  به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رکاتێک میلیشاى شیعه‌کان یان داعشیه‌کان  هه‌رشوێنێکیان داگیرکردبێت  دوور له‌ سۆز  و له‌ڕه‌وشتى مرۆڤانه‌ په‌لامارى هه‌مووانیان داوه‌ .بۆیه‌ خه‌ڵکه‌که‌ له‌ترسانا ڕه‌ویان کردووه‌ چونکه‌ هاوشێوه‌ى مه‌نغۆله‌کان ته‌ڕو وشکیان به‌یه‌که‌وه‌ سوتاندووه‌ هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ى له‌ شه‌ڕ شکاون پاکتاویان کردوون له‌پاڵ تاڵانکردن ناموس و که‌رامه‌تیشیان شکاندوون  .وه‌ک له‌(16) ئۆکتۆبه‌ردا بینیمان هێنده‌ چاو سوور و خرور بوون په‌لامارى هه‌ولێر و دهۆکیشیاندا بۆ ئه‌وه‌ کوردستان به‌گشتى داگیر بکه‌ن و نه‌ک هه‌رناوى فدرالیه‌ت بسڕنه‌وه‌ به‌ڵکو سه‌رى هه‌موو ئه‌وانه‌ش بخه‌نه‌ ژێر پۆستاڵى پاسداره‌ ڕیشنه‌کان که‌ ده‌نگیان به‌سه‌ر به‌خۆیى داوه‌ .کاتێکیش پێشمه‌رگه‌ دڵسۆزه‌کان له‌پردێ و سحێلا لوتیان شکاندن ئیجا زیاتر که‌وتنه‌ تاڵانکردن و سوتاندنى ماڵ و دوکانى کوردان ئێستاش ئه‌وان و داعشیه‌کان که‌وتوونه‌ گیانى گوند نشینه‌کورده‌کانى سنورى ماده‌ى (140) نه‌ک هه‌ر خه‌له‌و خه‌رمانیان ده‌سوتێنن به‌ڵکو  شه‌هیدیشیان ده‌که‌ن  یان له‌زێدى خۆیان ده‌ریان ده‌که‌ن .! له‌م کاته‌دا هه‌ندێک لایه‌ن که‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان له‌ په‌نجه‌ى ده‌ست تێپه‌ڕ ناکات  قسه‌ى بریقه‌دار و زل ده‌که‌ن دژى حکومه‌تى هه‌رێم پاساو بۆ حکومه‌تى شیعه‌کان دیننه‌وه‌ له‌کاتێدا حکومه‌تى عێراق حکومه‌تێکى مه‌زهه‌بى خۆسه‌پێنه‌رى له‌ خۆ باییه‌.یه‌کێکیشه‌ له‌وڵاته‌ گه‌نده‌ڵکاره‌کان  بێوژدانیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ولێر به‌راورد بکرێت به‌ به‌غدا . چۆنده‌کرێت مرۆڤ هێنده‌ ساویلکه‌ بێت  پێى وابێت ده‌توانێت خه‌ڵکى هوشیار بگه‌وجێنێت  کاره‌ساتى (16)  ئۆکتۆبه‌ر  به‌مل  ڕیفراندۆمدا بدات  که‌ هه‌موو کوردێکى به‌عزه‌ت شانازى به‌ڕیفراندۆمه‌وه‌ ده‌کات  .له‌کۆتایدا جێگه‌ى خۆیه‌تى ئاماژه‌ به‌ده‌ورى نیگه‌تیڤانه‌ى هه‌ندێک لایه‌ن بکه‌م .دڵنیام جه‌ماوه‌رى گه‌له‌که‌مان هێنده‌ به‌ئاگان ئه‌و حزبۆکانه‌ باش ده‌ناسن که‌ به‌پێى ڕۆژگار هه‌ڵوێسته‌کانیان ده‌گۆڕن ستراتیژیه‌کى دامه‌زراوى نیشتیمانیان نیه‌ .ناشزانرێت بنه‌ماى فکریان چیه‌ ! هه‌شیانه‌ له‌ پڕێکدا هه‌ڵتۆقاوه‌ , دوور له‌واقع  به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنى بارودۆخى  ناوخۆ و هه‌رێمه‌که‌  به‌ڕاست و چه‌پدا شمشیر ده‌وشێنێت ! ده‌ى خۆ له‌بیرمانه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌نکانى  (2010) و (2014) براده‌رانى گۆڕان و ئیسلامیه‌کان هه‌مان  ڕێگه‌یان گرته‌ به‌ر به‌ڵام به‌شێک له‌ کرداره‌کانیان وه‌ک دیاده‌یه‌کى نه‌خوازراو یان نه‌شیاو له‌بیر نه‌چوونه‌وه‌  یه‌کێک له‌وانه‌ ته‌پڵ لێدانه‌که‌ى ناو په‌ڕله‌مان !! ئه‌وکاته‌ به‌هۆى گوێ نه‌گرتن له‌ دۆستان و خه‌مخۆرانى گه‌له‌که‌مان  بونه‌ هۆى لێکترازانى ناو ماڵى کورد  دواجار بۆ خه‌ڵکه‌ به‌ ئه‌زموونه‌که‌یان ده‌رکه‌وت  چه‌ند به‌گرانى باجه‌که‌یانداوه‌  نیوه‌ى جه‌ماوه‌ره‌که‌یان له‌ خۆیان زیز کردووه‌ .پێشینان ده‌ڵێن هه‌ر ئاقڵه‌ له‌ خه‌سارێک زۆر پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک وانه‌ له‌ هه‌ڵه‌کانى ڕبردوو وه‌ربگرێت  ناشکرێت که‌سانێک له‌ژێر باڵى حزبێکى سیاسیدا  قسه‌ى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن چونکه‌ پێشمه‌رگه‌ سومبولى نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌ و ناوه‌که‌شى پیرۆزه‌   پارێزه‌رى خاک و که‌رامه‌تى  هه‌مووانه‌ به‌ ئه‌وانه‌شى قسه‌ى پێده‌ڵێن  ., خه‌ڵکى به‌ئه‌زموون باشده‌زانن ئه‌وانه‌ى دڵۆپێک ئاره‌قیان بۆ کورد نه‌کردبێت ئه‌شکه‌نجه‌ى زیندان و زوڵمى به‌عس و  شه‌ونخونى و ده‌ربه‌ده‌ریان  نه‌دیبێت بێگومان نازانن  بارو دۆخى ناوخۆى هه‌رێم و ناوچه‌که‌ش چه‌ند هه‌ستیاره‌  . به‌ قسه‌ى زلیش ناتوانن   ڕوبه‌ڕوى هێز و تواناى داگیر که‌ران ده‌ببنه‌وه‌ ؟!  بۆیه‌ ئه‌گه‌ر  ناشخوازن  هۆکارى خێربن بۆ یه‌کڕیزى  و برایه‌تى  هه‌قیش نیه‌ قسه‌ى نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ئه‌م جوامێرانه‌ بکرێت که‌ده‌یان ساڵه‌ له‌سه‌نگه‌رى به‌رگریدان بۆ ڕۆژێکى  وه‌ک ئه‌مڕۆ ..    

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار