ڤیدۆی هێرشێكی په‌كه‌كه‌ بۆسه‌ر سه‌ربازانی توركیا له‌ زاخۆ

2019-06-09 22:24:28



هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی باشوری کوردستان دژی بارەگای سوپای تورکیا لە زاخۆ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٢٠ سەرباز کوژران و ئۆتۆمبێلێک و ژمارەیەکی زۆر حەشارگەی سەربازییان لەناوبرد.
هێزەکانی پارستنی جەوهەریی باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکییەکیان لە زاخۆ ئاشکرا کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک، کە لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هەرێمی خواکورکی باشوری کوردستان داگیرکارییان دەستپێکردووە، ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٠٠یەکینەکانمان لە گردی بێ لە شارەدێی بێگوڤا-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ، دژی بارەگای سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەو چالاکییەدا، لە دوو قۆڵەوە سەنگەر و بارەگای سوپای تورک کرانە ئامانج، بەشێوەیەکی کاریگەر، لە ئەنجامدا ٢٠ سەرباز کوژراون، ئۆتۆمبێلێک و ژمارەیەکی زۆر حەشارگە لە حەوشەی بارەگا سەربازییەکەدا سووتان و لەناوچوون.

دوای چالاکییەکە، سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆبیس و تۆپی هاوەن دەوروبەری گوندی ڕوسی و شوندرێ-یان تۆپباران کرد، دواتریش فڕۆکە جەنگییەکان گردی کۆردینە و دەوروبەری گوندی شوندرێ-یان بۆردوومان کرد.

لەو بۆردوومان و تۆپبارانانەدا، هیچ کەسێکمان لەدەستنەداوە، بەڵام زیانی مادیی بەر باخی گوندەکان کەوتووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار