ئه‌نوه‌ر شێخه: چاوه‌رێى پۆلیس ده‌که‌ین له‌سه‌ر روداوى کوژرانى که‌سێک لاى گردى زه‌رگه‌ته
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دوێنێ شه‌و هه‌ڵسوراوێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆران کوژرا له گردى زه‌رگه‌ته مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆران له‌سلێمانى که هه‌وڵیانداوه بچنه سه‌ر بیناى نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که خاوه‌نه‌که‌ى دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ترسى له‌وه هه‌بووه هێرش بکرێته سه‌ر مه‌کۆى سه‌ره‌کى له‌گردى زه‌رگه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاماده‌کارى ئه‌منى کردووه‌و ئه‌وه‌ش رووداوى ته‌قه‌کردنى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شى پاسه‌وانى بینای نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که خاوه‌نه‌که‌ى دکتۆر "ئه‌نوه‌ر شێخه" یه له نزیک گردى زه‌رگه‌ته‌وه، ته‌قه‌کردن دروست بووه‌و به‌و هۆیه‌وه که‌سێک کوژراوه‌و چه‌ند که‌سێکى تریش بریندار بووه.
دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌م به‌یانییه چومه‌ته ئه‌وێ و پۆلیس ده‌تى به لێکۆڵینه‌وه کردووه جارێ هیچ شتێکى له‌سه‌ر نازانین و چاوه‌رێى پۆلیس ده‌که‌ین".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى رووداوه‌که به‌هۆى ته‌قه‌ى پاسه‌وانه‌کانى بیاناى نه‌خۆشخانه‌که‌ى ئه‌وانه‌وه بووه، ئه‌نوه‌ر شێخه وتى" جارێ هیچ شتێک نازانین".
ئه‌و که‌سه‌ى کوژراوه یه‌کێکه له هه‌ڵسوراوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران وه‌کو خۆبه‌خشێک چه‌کى هه‌ڵگرتووه بۆ پارێزگارى له گردى زه‌رگه‌ته مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆران.