پۆلیسى سلێمانى ورده‌کارى کوژرانى هه‌ڵسوراوه‌که‌ى گۆران ئاشکرا ده‌کات
رێبه‌ند فه‌رهاد، هه‌ڵسوراوى گۆران که دوێنێ کوژرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ده‌نگۆى ته‌قه‌کردن له مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ره‌تده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه به هیچ جۆرێک ته‌قه له مه‌کۆکه نه‌کراوه، به‌ڵکو رووداوه‌که دروستبوونى گرژى بووه له نێوان کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و پاسه‌وانى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه".
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "کاتژمێر 1:30 ى شه‌وى ڕابردوو گرژیی‌و ئاڵۆزیى ده‌که‌وێته نێوان کۆمه‌ڵێک چه‌کدارو پاسه‌وان (سکیورتی) نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه، که چه‌کداره‌کان ویستویانه به‌زۆر بچنه ناو نه‌خۆشخانه‌که‌وه‌و چه‌کداره‌کان هێرشیانکردۆته سه‌ر سکیورتییه‌کان‌و ته‌قه دروستبووه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌و دوور له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان".
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه به‌هۆی رووداوه‌که‌وه که‌سێک به‌ناوی (ڕ، ف) برینداربووه‌و هێزه‌کانى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌که‌و برینداره‌که‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه "به‌پێى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانى هێزه‌کانی پۆلیس ده‌رکه‌وتووه که به‌هیچ جۆرێک ته‌قه له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌کراوه، ته‌نها کێشه‌که له‌نێوان چه‌کداره‌کان‌و سکیورتى نه‌خۆشخانه‌که‌دا بووه".
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن، له‌داهاتووشدا ته‌واوى ڕێکاره یاساییه‌کان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
دوێنێ شه‌و هه‌ڵسوراوێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆران کوژرا له گردى زه‌رگه‌ته مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆران له‌سلێمانى که هه‌وڵیانداوه بچنه سه‌ر بیناى نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که خاوه‌نه‌که‌ى دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ترسى له‌وه هه‌بووه هێرش بکرێته سه‌ر مه‌کۆى سه‌ره‌کى له‌گردى زه‌رگه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاماده‌کارى ئه‌منى کردووه‌و ئه‌وه‌ش رووداوى ته‌قه‌کردنى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شى پاسه‌وانى بینای نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که خاوه‌نه‌که‌ى دکتۆر "ئه‌نوه‌ر شێخه" یه له نزیک گردى زه‌رگه‌ته‌وه، ته‌قه‌کردن دروست بووه‌و به‌و هۆیه‌وه که‌سێک کوژراوه‌و چه‌ند که‌سێکى تریش بریندار بووه.
ئه‌و که‌سه‌ى کوژراوه یه‌کێکه له هه‌ڵسوراوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران وه‌کو خۆبه‌خشێک چه‌کى هه‌ڵگرتووه بۆ پارێزگارى له گردى زه‌رگه‌ته مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆران.
شەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی، لەلایەن پاسەوانەكانەوە وەڵامدرانەوە و هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەشەوە پاسەوانێك شەهید بو.
میدیاى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ئه‌وه‌ى بڵاوکردۆته‌وه که سەعات (1:30) نیوەشەوی رابردو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كرد و پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانیش بەتوندی وەڵامی تەقەکەرەکانیان داویەوە، هەر بەهۆی تەقەی ئەو چەكدارانەوە پاسەوانێکی خۆبەخشی مەكۆی سەرەکی کە پیشەی پۆلیسە بەناوی (رێبەند فەرهاد) شەهید بو.
بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن دەكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەو روداوە.